به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی دانیشتووی شاره‌دێی رزگاری، خۆی كوشت و كه‌سوكاری ده‌ڵێن هۆی خۆكوشتنه‌كه‌ی بێكاری بووه.
ماوەیەک بوو خوو دابوویە گۆشەگیری و هەمیشە بێدەنگ بوو
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی كانوونی دووه‌م، گۆران ره‌حیم پوورزای ئه‌و گه‌نجه‌ی خۆی خنكاند بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ موحسین عه‌سكه‌ر محه‌مه‌د /21 ساڵ/ له گه‌رماوی ماڵی خۆیاندا به په‌ت خۆی خنكاند.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، موحسین دوو برای هه‌یه له‌خۆی گه‌وره‌تر و خۆشی كوڕی بچووكی ماڵه‌وه‌یه و دایكی ساڵانێكه له ژیاندا نه‌ماوه.
"هه‌رچه‌ند موحسین باوه‌ژنی هه‌یه، به‌ڵام زڕدایكیان له‌گه‌ڵیان زۆر باش بووه و خۆی ماوه‌یه‌ك بوو بێده‌نگ بوو و خۆی ته‌ریك ده‌كرده‌وه". گۆران ره‌حیم وای گوت.
هه‌ڵگورد محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتانی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار به "وشه"ی راگه‌یاند، ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه بۆ توێكاری پزیشكی براوه‌ته به‌شی توێكاری پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار.
كه‌سێكی نزیكی ئه‌و گه‌نجه به‌هۆكاری تایبه‌ت پێی باش بوو ئاماژه‌ی به‌ناوی نه‌كرێت بۆ "وشه" گوتی، موحسین ماوه‌یه‌كی زۆر بوو بێكار بوو و له‌وه‌یش بێزار بوو كه بووه‌ته بار به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یه‌وه، ره‌نگه ئه‌مه هۆی خۆكوشتنه‌كه‌ی بێت.
هاوكات عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌تی خۆكوشتنه ئه‌مساڵ له گه‌رمیان تۆمار ده‌كرێت و ساڵی رابردوو 3 حاڵه‌ت تۆمار كراوه.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و پۆلیس ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنه‌كه به‌ته‌واوه‌تی روون ببێته‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی