رۆژى دووشه‌مى رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار هه‌واڵگرى سووریا و توركیا كۆبوونه‌وه، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى دزه‌یان كردووه، توركیا ده‌یه‌وێ پشت له هێزه‌كانى ئیدلب بكات و له به‌رانبه‌ریشدا داوا له ئه‌سه‌د ده‌كات ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردییه‌كان كه‌م بكاته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى نۆ ساڵ راسته‌وخۆ و به راشكاوى توركیا و رژێمى سووریا دژایه‌تى یه‌كتریان ده‌كرد، رۆژى دووشه‌مى رابردوو به‌رپرسانى هه‌ردوو وڵات له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر دانیشتن. هه‌رچه‌نده دانیشتنه‌كه له‌سه‌ر ئاستى هه‌واڵگرى بوو، به‌ڵام چاودێرانى سیاسى به‌دوورى نازانن به‌ره‌به‌ره پێوه‌ندى نێوان ئه‌م دوو وڵاته ئاسایى ببێته‌وه.
توركیا داوا له ئه‌سه‌د ده‌كات ده‌سه‌ڵاتى كورد كه‌م بكاته‌وه
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى"ئه‌لعه‌ره‌بییه" له راپۆرتێكدا ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان هه‌واڵگرى توركیا و رژێمى سووریا له مۆسكۆ ئاشكرا ده‌كات.
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه، راگه‌یاندنى ئه‌نجامدانى پێوه‌ندییه‌كى دوو قۆڵی به چاودێرى رووسیا له نێوان هاكان فیدان سه‌رۆكى هه‌واڵگرى توركیا و عه‌لى مه‌ملووك سه‌رۆكى نووسینگه‌ى ئاسایشى نیشتمانى رژێمى سووریا، ئه‌گه‌رێكه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێوه‌ندى دیپلۆماسى نێوان توركیا و دیمه‌شق، ئه‌م راگه‌یاندنه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه له چه‌ند لایه‌نێكى ئۆپۆزسیۆن، یه‌كه‌میان ئۆپۆزسیۆنه توندڕه‌وه‌كانى ئیدلبه، دووه‌میان هێزه‌كانى سووریا دیموكراته.
ماڵپه‌ڕى
ئه‌لعه‌ره‌بییه ده‌ڵێ زانیارى تایبه‌تى به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن دواى ساڵانێك له نێوه‌ندگیرى رووسیا و ئێران له پێوه‌ندی نێوان سووریا و توركیا، ئێسته ئه‌م دوو وڵاته هه‌وڵ ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ رێككه‌وتنێكى ته‌ناهى نوێى ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگه‌دار به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى ده‌ڵێ ددانپێنانى رژێمى سووریا بۆ یه‌كه‌مجار به‌وه‌ى نوێنه‌رانى هه‌واڵگرى هه‌ر دوو وڵات كۆبوونه‌ته‌وه، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێوه‌ندى نێوان ئه‌نكه‌ره و دیمه‌شق كه ئه‌مه‌یش له چه‌ند رۆژى داهاتوودا روو ده‌دات.
چاوێكیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى كورده
به‌گوێره‌ى ئەو زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن راگه‌یاندنى توركی و رووسى بڵاوكراونه‌ته‌وه، هه‌واڵگرى توركیا داواى له عه‌لى مه‌ملووك كردووه رۆلى كورد سنووردار بكات و له‌به‌رانبه‌ریشدا ئه‌نكه‌ره ئه‌و گرووپانه ناچار ده‌كات كه خۆیان پاڵپشتییان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئیدلب جێبهێڵن. كه‌چى ئاژانسى ساناى سه‌ر به رژێمى سووریا ئه‌وه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه مه‌ملووك و فیدان باسیان له چه‌كى هێزه كوردییه‌كانى باكورى سووریا كردبێت.
توركیا و رژێمى ئه‌سه‌د كار پێوه‌ندییان ئاسایى ده‌كه‌نه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگه‌دار گوتوویه‌تى هه‌ر یه‌كێك له توركیا وسووریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن نه‌یاره‌كانى خۆیان له‌ناو ببه‌ن، له‌وانه ئه‌نكره‌ه نایه‌وێ هێزه كوردییه‌كان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان له ناو سووریاوه هه‌بێت، ئه‌گه‌رهاتوو رژێمى سووریا به‌وه رازى بوو ئه‌وا داوا له ئه‌نكه‌ره ده‌كات گرووپه چه‌كداره‌كانى خۆ له سووریا بكێشێته‌وه.
دارا مسته‌فا ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌یه‌ده بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه باسى له‌وه كردووه رێككه‌وتنێكى دوو قۆڵى یان سێ قۆڵى هه‌یه، توركیا و رژێمى سووریا و رووسیا تێیدا به‌شدار ده‌بن و به چاودێرى رووسیا ده‌بێت ئه‌مه‌یش له سه‌روبه‌ندى ئه‌و سه‌ردانه له‌ناكاوى ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا ده‌بێت كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ دیمه‌شق ئه‌نجامى داوه و چاوى به به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سووریا كه‌وتووه.
دارا مسته‌فا له درێژه‌ى قسه‌كانى ده‌ڵێ " دیدارى عه‌لى مه‌ملووك له‌گه‌ڵ هاكان فیدان بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه بوو،" دارا باس له‌وه‌یش ده‌كات به‌شداربوونى پیاوه‌كانى هه‌واڵگرى له هه‌ردوو لا ئاماژه‌یه‌كه بۆ رێككه‌وتنه‌كه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ئه‌ندامه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى په‌یه‌ده به‌دوورى ده‌زانێت ئامانجه‌كه ئه‌وه بێت به ته‌واوى له شانۆى سیاسى سووریا هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات نه‌مێنێ.
دارا مسته‌فا ده‌ڵێ "هه‌ڵوێستى سیاسى ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر زۆر له رابردوو به‌هێزتره، له‌لایه‌ك پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ رووسیا و له لایه‌كى تر پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌یه" دووپاتیى ده‌كاته‌وه بوونى هه‌ر رێككه‌وتنێك بۆ له‌ناوبردنى هێزه‌كانى سووریاى دیموركات ئه‌وا بارودۆخى ته‌ناهى و مرۆیى ناچوه‌كه له ناو ده‌بات و خزمه‌ت به ئاشتى ناكات كه هه‌میشه مۆسكۆ خوازیارییه‌تى بۆ گره‌نتیكردنى به‌رژوه‌ندییه‌كانى.
به‌رپرسه‌كه‌ى په‌یه‌ده سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ى عه‌لى مه‌ملووك ده‌دات كه داواى له توركیا كرد بوو له سووریا بكشێته‌وه، به تایبه‌تى له شارى ئیدلب. به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێ "ئه‌م لێداونه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه له‌وانه‌یه چانسێكى بۆ توركیا هه‌بێت تا له‌سه‌ر حسێبى ئێران پێوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ سووریا ئاسایى بكاته‌وه و هه‌ندێك پرۆژه‌ى ئابوورى ده‌ست بكه‌وێت له ئاوه‌دان كردنه‌وه كه له‌مه‌دا ده‌یان و له‌وانه‌یه سه‌تان ملیار دۆلارى ده‌ست بكه‌وێت".
له‌ساڵى 2011 وه پێوه‌ندى نێوان توركیا و رژێمى سووریا به ته‌واوى پچڕاوه، چونكه توركیا هاوكارى چه‌ند گرووپێكى توندڕه‌و ده‌كات كه له دژى دیمه‌شق ده‌جه‌نگن، به‌ڵام رۆژى دووشه‌مى رابردوو سه‌رۆكى هه‌واڵگرى هه‌ر دوو لا به چاودێرى رووسیا له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه.