له ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن هاووڵاتییه‌كی زاخۆ، دایك و برایه‌كی خۆی كوشت و خۆی و پولیسێكیشی بریندار كردووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی كانوونی دووه‌م، ئه‌میر عه‌لی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌خۆشخانه‌ی زاخۆ به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ند كه‌سێك گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی زاخۆ كه به‌هۆی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن بوونه‌ته قوربانی.
ته‌قه‌كه‌ره‌كه باری ده‌روونی ته‌واو نه‌بووه
ڕوونیشی كرده‌وه، كه‌سێك ته‌مه‌ن /30 ساڵ/ ته‌قه‌ی له دایك و برایه‌كی كردووه و كوشتوونی و دواتریش خۆی و پۆلیسێكی بریندار كردووه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی ته‌قه‌كردنی هه‌ڕه‌مه‌كی زیان به ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی ده‌وروبه‌ریش كه‌وتووه و ئێسته پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌و ڕووداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ته‌قه‌كه‌ره‌كه باری ده‌روونی ته‌واو نه‌بووه و تا ئێسته‌یش پۆلیسی سنووره‌كه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ڕانه‌گه‌یاندووه.
زاخۆ/ نه‌وزاد هلۆری