نرخی سەعاتەكەی بیل گیتس شۆكت دەكات

:: PM:07:18:16/01/2020 ‌
شێوازی ژیانی بیل گیتس لە شۆك و سەرسوڕمانی كۆتایی نایەت، ئەمەش وایكردووە لەگەڵ هەر دەركەوتنێكی هەوادارانی لێی ورد ببنەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی سەعاتەكەی دەستی بیل گیتس نرخەكەی تەنیا 10 دۆلارە.

ئەمڕۆ ژمارەیەك وێنەی نوێی بیل گیتس بڵاوكرایەوە، هەواداران و چالاكانی سۆشیال میدیا بە وردی بەدواداچوونیان بۆ جلوبەرگ و سەعاتەكەی دەستی بیل گیتس كرد.

سەرمایەكەی بەشی ئەوە دەكات 10 هەزار دۆلار بداتە هەر هاووڵاتییەك


گیتس كە دەوڵەمەندترین كەسە لە دنیا و سەرمایەكەی 93 ملیار دۆلارە و ئەگەر 10 هەزار دۆلار بداتە هەر هاووڵاتییەكی سەر زەوی ئەوا هێشتا 20 ملیار دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە، بۆ كڕینی ژەمێك هەمبەرگر كە نرخەكەی هەشت دۆلار تێپەڕ ناكات لە ریز وەستاوە.

لەو كاتەی بیل گیتس لە ریز وەستاو بوو، ژمارەیەك وێنەی دەگیردرێت و لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەیەكی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت كاتێك دەركەوت سەعاتەكەی دەستی كە لە جۆری كاسیۆی ژاپۆنییە و نرخەكەی 10 دۆلار تێپەڕ ناكات.

بیل گیتس كە خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتە لە بواری تەكنۆلۆجیا، بە پێچەوانەی هەموو ملیاردێر و دەوڵەمەندەكانی جیهان زۆر ئارەزووی لە كڕینی جلوبەرگی بڕاند و گرانبەرها نییە، هاوكات لە خواردنگە زۆر بەناوبانگەكانیش نان ناخوات، بەڵكو وەك هەر هاووڵاتییەكی ئاسایی لەسەر شەقامەكان دەبینرێت و فاست فود دەخوات.  
 



وشە - فه‌رمان سادق