پۆلیسی سلێمانی دۆسیه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ئامانج بابانی و لانه‌ی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یانی داخست، باوكی ئامانجیش ده‌ڵێت، نه‌مانزانی چۆن ته‌رمه‌كان بردراون بۆ پزیشكی دادی سلێمانی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی كانوونی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پۆلیسی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پۆلیسی سلێمانی دۆسێی گیان له‌ده‌ستدانی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌دی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یانی داخستووه.
پۆلیس هیچ گرته‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بڵاو ناكاته‌وه
پۆلیسی سلێمانی پێشتر چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه رووداوه‌كه خۆكوژی بووه، به‌ڵام زۆرینه‌ی هاووڵاتییان بڕوایان به‌وه نه‌كرد ڕووداوه‌كه خۆكوژی بێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پۆلیس هیچ گرته‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بڵاو ناكاته‌وه و كۆتایی به‌و دۆسیه‌یه هێناوه.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د نووری باوكی ئامانج بابانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ لانێكمان سكاڵامان له‌سه‌ر یه‌كتری تۆمار نه‌كردوه پۆلیسی سلێمانی دۆسیه‌كه‌ی داخستووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكیش باوه‌ڕی به‌وه نه‌بوو كه دۆسیه‌كه خۆ كوژی بێت، هه‌رچی بێت لێیان تێكدان كاتێك برانه پزیشكی دادی سلێمانی سه‌رله‌به‌ری دۆسیه‌كیان سه‌ره‌و ژێر كرد و هه‌ر له‌وێ ته‌رمه‌كانیان جیاكرده‌وه.
شه‌وی 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئارتی و لانه محه‌مه‌دی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان، له رووداوێكی ته‌مومژاویدا له شاری سلێمانی به كوژراوی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دۆزرانه‌وه و پۆلیسی سلێمانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رووداوه‌كه خۆكوژی بووه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و دۆسیه‌یه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا