به‌رپرسێكی باڵا له دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق ئاشكرای كرد، كه ناكۆكی قووڵ له نێوان سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق هه‌یه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، عه‌بدولمه‌هدی سووره له‌سه‌ر ده‌ركردنیان و دوو سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی تریش تۆمه‌تی نزیكی له ئێران تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن و ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایشیان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاندووه، به‌رهه‌م ساڵح و محه‌مه‌د حه‌لبووسی هۆشدارییان گه‌یاندووه‌ته عه‌بدولمه‌هدی كه ئه‌وان دژی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكان له عێراق، كاتێك واشنتنیش له بۆچونی ئه‌وان دڵنیا بووه‌ته‌وه، ئیتر ئارام بووه‌ته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه واشنتن به نیازبوو سزای قورس به‌سه‌ر عێراق بسه‌پێنێت.
ئه‌مه‌ریكا تاكه هێزه بتوانێ ڕووبه‌ڕووی هه‌ژموونی ئێران له عێراق ببێته‌وه
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه هاتووه، كه سوننه و كورد ترسی زۆریان هه‌یه له ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و له‌و بڕوایه‌دان دوای نه‌مانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوپه‌یمانان، پێشڤه‌چوونه سیاسییه‌كانی ئه‌وان له چوارچێوه‌ی عێراق ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی گه‌وره‌وه، بۆیه به‌شدارییان له ده‌ركردنی بڕیاره‌كه نه‌كرد و دژی وه‌ستانه‌وه.
ئه‌سیل نوجێفی سه‌ركرده له به‌ره‌ی ڕزگاری و گه‌شه‌پێدان و پارێزگاری پێشووی مووسڵ له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه ڕای گه‌یاندووه، ئه‌وان به ته‌واوی دژی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكان، چونكه تاكه هێز كه بتوانێ له عێراق ڕووبه‌ڕووی هه‌ژموون و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له عێراق ببێته‌وه، بریتییه له ئه‌مه‌ریكا، بێگومان به ده‌رچوونی ئه‌وان عێراقییه‌كان خۆیان ناتوانن دژی هه‌ژموونی ئێران بوه‌ستنه‌وه، به‌ڵام به ماناوه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌ك هه‌ر ته‌نیا خۆیان، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ئاماده ده‌كه‌ن، بۆ هه‌وڵدان و نه‌هێشتنی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر عێراقه‌وه.