ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، كه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی زیاتری خه‌ڵك و كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان، بڕیاریان داوه، ئه‌مساڵ كۆڕبه‌ندێك له كه‌سانی شاره‌زا و به ئه‌زموونی بواره جیا جیاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێك بهێنن، تا له‌گه‌ڵ خه‌ڵك له ڕێی كۆڕ و سیمیناره‌وه گفتوگۆ بكه‌ن و هۆشیاریان بكه‌نه‌وه، له‌م ڕێگه‌یه‌یش تاوانه‌كان له سنووری یه‌كه‌ی كارگێڕی گه‌رمیان كه‌م بكه‌ینه‌وه.
له‌میعه محه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مساڵ بڕیارمان دا كار بكه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان له سنووره‌كه‌مان، له شوێنی ئه‌وه‌ی هه‌میشه به دوای تاوانباران بگه‌ڕێین، ده‌مانه‌وێ ڕێژه‌ی تاوانه‌كان بۆ كه‌مترین ئاست كه‌م بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش كۆڕبه‌ندێكمان دروست كردووه له كه‌سانی پسپۆر و به ئه‌زموون، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی ئێمه بكه‌ن و ڕێوشوێنی پێویست دابنێن، تا تاوان كه‌متر بكه‌ینه‌وه.
زیاتر گوتی، ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دیارده دزێوه‌كان و تاوانه جۆراوجۆره‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگه ئه‌ركی سه‌رجه‌م تاكه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنیشیان به پله‌ی یه‌كه‌م پێویستی به هۆشیاری و ڕێنمایی و وریاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه.
ئاماژه‌ی دا، له 14ی ئه‌م مانگه‌وه كۆڕبه‌نده‌كه ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه و چالاكانی مه‌ده‌نی و كه‌سانی شاره‌زا كه دانه‌مه‌زراون به‌شدارن له‌و كۆربه‌نده و پرۆسه‌یه‌كی فره‌وانی هۆشیاری خه‌ڵكیان له تاوان و سزا و ماده یاسایییه‌كان ده‌ست پێ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سزای تاوانه جۆراوجۆره‌كان بزانن و دوور بكه‌ونه‌وه له تاوانه‌كان.
به ڕوونكردنه‌وه‌ی تاوان و سزا یاسایییه‌كان پێشبینی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاوانه‌كان ده‌كه‌ن
به گوێره‌ی ئاماره‌كان ساڵی ڕابردوو زیاتر له هه‌زار و 450 تاوانی جۆراوجۆر له سنووری یه‌كه‌ی كارگێڕی گه‌رمیان ئه‌نجام دراوه، پۆلیسی سنووره‌كه ده‌یه‌وێ بۆ ئه‌مساڵ ئه‌م ڕێژه‌یه زۆر كه‌م بكاته‌وه و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌یش ئه‌و پلانه‌یان گرتووه‌ته به‌ر.
كارزان فوئاد توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وباره‌وه بۆ "وشه" گوتی، دروستكردنی كۆڕبه‌ندێكی له‌م شێوه‌یه، به دڵنیاییه‌وه تاوانه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و كه‌سانی شاره‌زا هه‌موو ورده‌كارییه‌كی تاوانه‌كان و سزاكان بۆ خه‌ڵكی ڕوون ده‌كه‌نه‌وه، به‌مه‌یش خه‌ڵك جۆرێك له ترسیان به‌رانبه‌ر به ئه‌نجامدانی تاوان لا دروست ده‌بێ، ئه‌گه‌ر هاتوو سزا یاساییه قورسه‌كانی بزانن.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.