لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف گوته‌بێژى عادل عه‌بدولمه‌هدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى عێراق راى گه‌یاند، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ناكشێنه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ئه‌م دوو وڵاته دانوستاندنێكى درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن.
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف كه گوته‌بێژى سوپاى عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدییه ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى كانوونى دووه‌م، له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕی
RT رووسى باس له رێككه‌وتنێكى نوێى عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
عێراق دانوستاندنێكى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
خه‌ڵه‌ف له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "حكوومه‌تى عێراق دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌باره‌ی پێوه‌ندییه ته‌ناهییه‌كانی و عێراق تێبینى له‌سه‌ر دۆسیه‌كه هه‌یه، كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه له دژى سه‌روه‌ریى خۆى نه‌بێت".
دواتر دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هێشتا دانوستاندنه‌كان به‌ره‌وامن.
پێشتر په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى دابوو هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌یش دواى كوژرانى قاسم سلێمانى بوو له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا.
به‌ڵام به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا وعێراق دووپاتى ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، دانوستاندن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ستى پێ كردووه و یه‌كێك له پێشنیاره‌كانیش ئه‌وه‌یه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ى ناتۆ بمێننه‌وه.