كۆمپانیای هواوی له نوێترین به‌رهه‌میدا كار له‌سه‌ر یه‌كێك له ناوازه‌ترین و به‌هێزترین مۆبایله زیره‌كه‌كانی ده‌كات كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئه‌م مۆبایله ركابه‌ری ئایفۆن 11 و گالاكسی نۆت 10 ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
theverge"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می هواوی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی كار له‌سه‌ر نوێترین مۆبایل ده‌كات كه به‌نیازه له داهاتوویه‌كی نزیكدا بیخاته بازاره‌وه، مۆبایله‌كه له جۆری "Huawei P40 Pro"ه و وه‌ك هواوی گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله له‌ڕووی جوانی كامێرا و به‌هێزی پرۆسێسه‌ره‌وه بێ ركابه‌ره، چونكه پێنج كامێرای هه‌یه له‌گه‌ڵ نوێترین سیستمی ئه‌ندرۆید.
ئەم مۆبایلەی هواوی پێنج کامێرای هەیە و جوانترین وێنە دەگرن
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه مۆبایله‌كه خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه قه‌باره‌كه‌ی 6.70 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1080 به 2315 پیكسڵه، هه‌روه‌ها به پرۆسێسه‌ری سناپدراگۆنی نوێی بۆ دانراوه كه به سیستمی ئه‌ندرۆید 10 كار ده‌كات كه خێراترین جۆری پرۆسێسه‌ره، له‌گه‌ڵیدا ڕامی شه‌ش و هه‌شت گێگابایت و میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایته، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێسته به فه‌رمی نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی"، دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.