كۆمپانیای فه‌یسبووك هۆشداری به كۆمپانیایه‌كی ته‌كنه‌لۆجی ئیسرائیلی به ناوی The Spinnerدا، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی وه‌ك ئامرازێك به‌كارهێناوه، بۆ شۆردنی مێشكی به‌كارهێنه‌ران و بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆست و زانیاری ناڕاست و وه‌همی.
فه‌یسبووك ئه‌و كۆمپانیا ئیسرائیلیه‌ی به تۆمه‌تی كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر به‌شی نائاگاهی مێشكی مرۆڤ له ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست و هه‌واڵی وه‌همی تۆمه‌تبار كردووه، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ببن به قوربانی و نێچیرێكی ئاسانی ئه‌و كۆمپانیایه، ئه‌م كاره‌یش پێچه‌وانه‌ی ستاندار و ڕێساكانی به‌كارهێنانی فه‌یسبووكه.
كۆمپانیاكه له ڕێی په‌ڕ و ئه‌كاونتی نه‌ناسراوه‌وه هه‌واڵی ناڕاست بڵاو ده‌كاته‌وه
كۆمپانیای فه‌یسبووك داوای له كۆمپانیا ئیسرائیلییه‌كه كردووه كه ده‌سبه‌جێ واز له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه ناڕاست و هه‌واڵه وه‌همیانه بهێنێ، كه له ڕێی په‌یجی ناڕه‌سمی و ئه‌كاونتی نادیاره‌وه به فره‌وانی به تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویان ده‌كاته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌یش هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه ڕێوشوێنی یاسایی دژی كۆمپانیاكه ده‌گرێته‌به‌ر.