ئه‌و میوه ئه‌مه‌ریكییه‌كه كه خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی زۆری چه‌وری لێی ده‌ترسن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كێشی له‌شیان كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌ڵێن و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه زۆرترین سوودی هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش.
پێگه‌ی "ستاندارد میدیا" بڵاوی كرده‌وه، كه میوه‌ی ئا‌ڤۆگادۆ كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری چه‌وری تێدایه، به‌ڵام هیچ زیادبوونێك به‌هۆی ئه‌م چه‌ورییانه‌وه له كێشی جه‌سته دروست نابێت، به‌ڵكوو سه‌رجه‌میان چه‌وری به‌سوود و گرنگن و ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی هه‌ست به تێربوون بكه‌ن و له زۆر خواردن دوور بكه‌ونه‌وه.
ئه‌و گومانه‌ی له‌سه‌ر ئا‌ڤۆگادۆ هه‌بوو ڕه‌ت كرایه‌وه
خواردنی یه‌ك
ئا‌ڤۆگادۆ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌عات هه‌ست به برسیه‌تی نه‌كه‌ن، بۆیه شاره‌زایان پێشنیاز ده‌كه‌ن، كه ژه‌می به‌یانیان به خواردنی ئاڤۆگادۆیه‌ك ده‌ست پێ بكه‌ن، چونكه ئه‌مه وا ده‌كات له نێوان ژه‌می به‌یانی و نیوه‌ڕۆ هیچی تر نه‌خۆن، چونكه به ته‌واوی هه‌ست به‌تێربوون ده‌كه‌ن.
جیا له‌و سوودانه ئا‌ڤۆگادۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس پاك ده‌كاته‌وه و به ته‌واوی چالاكی ده‌كات و ده‌بێته هۆكارێك بۆ دروستكردنی وزه له كریاتین و كافایین و ترشی نیتریك كه له جه‌سته و له پێكهاته‌كانی ئه‌و میوه‌یه هه‌یه، بۆیه كێشی له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه و ڕێگری له پیربوون ده‌كات و ئۆكسجینیش به سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه به به‌سوودترین میوه داده‌نرێت.