ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ژانێكی گه‌وره گرتوویه‌تی و له هه‌موو لایه‌كه‌وه كێشه و ناكۆكییه‌كان قووڵ ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌یش هۆكاره‌كه‌ی بۆ دابه‌شكردنی ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی داگیركه‌ران له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئێسته سه‌روبه‌ندی دووباره دابه‌شكردنه‌وه و نه‌خشه‌ڕێژكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌ستی پێكردووه و هه‌موو نه‌خشه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه چه‌ندان ده‌وڵه‌تی تر له هه‌ناوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئێسته له دایك ده‌بێت.
یاسۆن شیڤیلی نووسه‌ری ئیسرائیلی له بابه‌تێكدا له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
نووسیویه‌تی، سه‌ره‌تا له دۆخی فه‌له‌ستین و ئیسرائیله‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌مووان پشتیوانی دروستبوونی دوو ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ردوولا ده‌كه‌ن، كه هه‌موو لایه‌ك دانی پێدا بنێن، به‌ڵام خودی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل تا ئێسته‌یش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ی تر ده‌وڵه‌تی بۆ دروست بكرێ و ده‌یانه‌وێ ته‌نیا یه‌كێكیان بن، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌م بۆچوونه هه‌ر ده‌بێ سه‌ر بگرێت و كۆتایی به‌و كێشه گه‌وره‌یه بهێنرێ، كه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه درێژه‌ی هه‌یه.
له ڕاستیدا هه‌ر ئیسرائیل و فه‌له‌ستین نین، بگره ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، له‌لایه‌ن هێزه داگیركه‌ره‌كانه‌وه دابه‌شكران، به ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، بێ گه‌ڕانه‌وه، بۆ بۆچوونی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه، بۆیه له زۆربه‌ی وڵاتان، زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزا جیا جیاكانیان خسته نێو یه‌ك سنووره‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له عێراق و سووریا و لبنان بوونی هه‌یه.
ئه‌و پیلانه‌ی زلهێزان هه‌ر بۆ ئه‌و ناوچه‌یه جێبه‌جێ نه‌كرا، به‌ڵكوو دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیش، دووباره ئه‌وروپایش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دابه‌شكرایه‌وه و وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی دابه‌شكران، ئیمپراتۆریه‌تی هه‌نگاری و نه‌مسایی ڕێگری له دووباره دروستبوونه‌وه‌ی كرا، هاوكات ئیمپراتۆریه‌تی پرووسیایش به هه‌مانشێوه، بۆیه نه‌مسا و هه‌نگاریا بوون به دوو ده‌وڵه‌تی جیا و ئه‌ڵمانیا و پۆله‌ندانیش جیابوونه‌وه، ئه‌زموونی یوگسلاڤیا و دواجاریش چیك و سلۆڤاكیا به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا ڕووی دا بۆ ڕێگریكردن بوو له دروستبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی زلهێز و پاوانخواز له ناوچه‌كه، چونكه ترسی ئه‌وه هه‌بوو جارێكی تر كیشوه‌ری ئه‌وروپا وه‌كو سه‌رده‌می هیتله‌ر و ناپۆلیۆن و مۆسۆلینی بخه‌نه دۆخێكی پڕ له ئاشووب و شه‌ڕ و فیتنه‌وه.
نزیكه‌ی 10 ده‌وڵه‌تی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ دروست ده‌بن
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوپه‌یمانان سه‌ره‌تا ناوچه‌كه‌یان نه‌كرده ده‌وڵه‌تی جیا جیا، به‌ڵكوو له نێوان خۆیان دابه‌شیان كردن و خۆیان به‌ڕێوه‌یان ده‌بردن، دواجاریش ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشت و پشتیوانی دروستبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته تازانه‌یان كرد، كه له‌سه‌ر خاكی ئیپمراتۆریه‌تی عوسمانی دروستكران، ئه‌وانه‌یش له ڕێی ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكس-پیكۆت بوو، كه گه‌لانی ناوچه‌كه سه‌رجه‌میان به خراپترین ڕێككه‌وتن و په‌یماننامه‌ی داده‌نێن، كه داگیركه‌ران بێ ڕه‌چاوكردنی خواست و ویستی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه به ویستی خۆیان وڵاتیان هه‌ڵساندووه‌ته‌وه و نه‌خشه‌یه‌كی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی خواست و ویستی خه‌ڵكه‌كه‌یان به زه‌بری هێز جێگیركرد.
ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێسته له نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل هه‌یه، تاكه كێشه نییه له ناوچه‌كه، به‌ڵكوو له سووریا و عێراق و لبنان و ته‌نانه‌ت وڵاتانی كه‌نداویش هه‌مان كێشه بوونی هه‌یه، كه جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زه‌وی ئاینی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه وڵاتانی تر به ته‌واوی زه‌بر و هێزه‌وه گه‌ل و ئاین و ئاینزاكانی تریان چه‌وساندووه‌ته‌وه و جیهانیش باسی ناكات.
له سووریا عه‌له‌وییه‌كان و سوننه و دروز و كورد بوونیان هه‌یه، كورده‌كان له‌وپه‌ڕی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ژین و پێویسته بخرێنه سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردستان كه به‌شه‌كانی تری كه‌وتووه‌ته سنووری توركیا و عێراق و ئێرانی ئێسته، هاوكات ناوچه‌ی دروزه‌كان له باشووری دیمه‌شقه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و پێویسته ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت، عه‌له‌وییه‌كان نیشته‌جێی لازقییه‌ن و ناكرێ بێ مافی چاره‌ی خۆنووسین بمێننه‌وه، ئه‌وه‌ی له سووریا ده‌مێنێته‌وه ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی زۆرینه سوننه. ئه‌مه بۆ لبنانیش به‌هه‌مانشێوه ڕوو ده‌دات، به‌ڵام دۆسیه‌ی لبنان له هه‌موو وڵاتان قورس‌تر و ئاڵۆزتر ده‌بێت، چونكه سه‌رجه‌می پێكهاته‌كان به ته‌واوی تێكه‌ڵاوی یه‌كتر بوون.
داهاتووی عێراقیش بریتی ده‌بێ له بوون به سێ ده‌وڵه‌ت كه باشووری بۆ عه‌ره‌بی شیعه و ناوه‌ڕاستی بۆ عه‌ره‌بی سوننه و باكوریشی ده‌بێته به‌شێك له كوردستانی گه‌وره، له نێو ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره هه‌رێمێكی دانپێدانراو و شه‌رعیش بۆ كریستیانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست ده‌كرێ، هاوشێوه‌ی ڤاتیكانی كڵێسای ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێت و له چوارچێوه‌ی سنووری ده‌وڵه‌ته‌كه ده‌بێت.ئێران به‌شێكی ده‌برێته‌وه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئازربیجان، ناوچه كوردییه‌كانیشی ده‌خرێنه سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردستان، له سعوودیه‌یش كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تێكی شیعه دروست ده‌بێ كه تا باكوری یه‌مه‌نیش ده‌گرێته‌وه و له باشووریش ده‌وڵه‌تی سوننه‌ی یه‌مه‌ن داده‌مه‌زرێنرێت.
كوردستانی گه‌وره له به‌شه‌كانی عێراق و ئێران و سووریا و توركیا دروست ده‌كرێ و هه‌رێمێكی هاوشێوه‌ی ڤاتیكانی بۆ كریستیانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێدا ده‌بێت
توركیایش به‌هه‌مانشێوه به‌شێكی ده‌بێته كوردستان و ئه‌رمینیا و به‌شێكی تریشی ده‌خرێته‌وه سه‌ر یۆنان، ئێسته باسكردنی ئه‌و بۆچوونانه به بڕوای زۆرێكه‌وه ته‌نیا خه‌یاڵێكن، به‌ڵام ئه‌مانه جێگره‌وه و پرۆژه‌ی ستراتیجی و گه‌وره‌ن بۆ داهاتووی ناوچه‌كه، له‌باره‌ی هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنیشیان نووسه‌ر ده‌ڵێ، بڕوانن هێشتا وڵاتانی ناوچه‌كه به‌هێزن، هه‌رچه‌نده له ڕووی ئابوورییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆرێكیان دانراوه و پرسی ته‌ناهی و سه‌ربازی زۆر كێشه‌ی بۆ دروستكردوون، به‌ڵام هێشتا وڵاتانی دروستكراوی ده‌ستی داگیركه‌ر له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان به‌هێزن، بۆیه هه‌نگاوه‌كان به ته‌واوی له‌سه‌رخۆن و پێویستیان به كاتی زۆر زیاتر ده‌بێت.