دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به هۆكارێكی نادیار, ئاگر له بازاڕی قووماشفڕۆشی دهۆك كه‌وته‌وه, ووه‌هۆیه‌وه 15 دوكان سووتان و زیان به 50ی تریش گه‌یشت. به‌رگری شارستانی دهۆك رای ده‌گه‌یه‌نێ كه لیژنه پێكهێنراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆی ئاگره‌كه و خه‌مڵاندنی زیانه‌كانی.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگری شارستانی دهۆك، به"وشه"ی راگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به هۆكارێكی نادیار، ئاگر له بازاڕی قووماشفڕۆشی سه‌نته‌ری شاری دهۆك كه‌وته‌وه و زیانی زۆر پێگه‌یشتووه.
15 دوكان سووتان و زیان به 50ی تریش گه‌یشتووه
به‌گوته‌ی بێوار، "ئاگری بازاڕه‌كه به زووترین كات له‌لایه‌ن چوار تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ی دهۆك كونترۆڵ كرا". ئاماژه‌ی به زیانه‌كانیش دا، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 15 دوكان به ته‌واوه‌تی سووتان و زیانی زۆری دارایی به بازاڕه‌كه گه‌یشتووه، هه‌روه‌ها دوكه‌ڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك و پاشماوه‌ی ئاگره‌كه، زیانی به 50 دوكانی تریش گه‌یاندووه.
وه‌ك ئه‌و كارمه‌نده ده‌ڵێ، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكهێنراوه بۆ به‌دواداچوونی هۆكاری ئاگره‌كه و خه‌مڵاندنی زیانه‌كانی.
بێوار ئه‌وه‌یشی زیاد كرد، "ئه‌مه ده‌بێته دووه‌مجار ئه‌و بازاڕه به‌هۆی ئاگره‌وه بسووتێ، بۆیه پێویسته هاووڵاتی و خاوه‌نكار به ته‌واوی هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو به شێوه‌یه‌ك چاك بكرێنه‌وه چیتر زیان به كه‌س نه‌گات".
ساڵی 2016 به‌هه‌مانشێوه به هۆكارێكی نادیار، نزیكه‌ی 50 دوكانی ئه‌و بازاڕه سووتان و ملیۆنان دولار زیان به خاوه‌نه‌كانی گه‌یشت، وه‌ك دوكانداره‌كان ده‌ڵێ، وێڕای ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئه‌و رووداوه زانرا و بۆ لایه‌نی پێوه‌ندار به‌رز كرایه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه.
"وشه" شه‌وی رابردوو له نزیكه‌وه ڕووماڵی رووداوه‌كه‌ی كرد، هه‌روه‌ها به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆ وه‌رگرتنی وێنه و دوازانیاری مه‌یدانی سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام رێگه به هیچ كه‌س و تیمێكی راگه‌یاندن نادرێت بچنه بازاڕه‌كه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كان ده‌ڵێن، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌رقاڵی راپۆرته.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری