وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری داخستن و ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانی 33 كۆمپانیای ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ـی كانوونی دووه‌م، له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرا كراوه، دوای چه‌ندان مانگ له ڕه‌خساندنی هه‌ل بۆ نوێكردنه‌وه و باپه‌ندبوونی كۆمپانیاكان به ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندوستی و ئاگه‌داركردنه‌وه‌یان. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم، له دووه‌مین قۆناغی چاكسازی له بواری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به رێنوێنییه‌كان، بڕیاری داخستنی ژماره‌یه‌ك له‌و كۆمپانیایانه‌ی دا.
به‌شێك له داخستنه‌كان به‌هۆی پێوه‌ری نوێی مۆڵه‌ت نوێكردنه‌وه و كۆگاكردن بووه
ڕوون كراوه‌ته‌وه، به‌شێك له داخستنه‌كان به‌هۆی پێوه‌ری نوێی مۆڵه‌ت نوێكردنه‌وه و كۆگاكردن بووه كه پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بوون، بۆیه بڕیار به داخستن و ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانی 33 كۆمپانیای ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له هه‌رێمی كوردستان درا.
ئاشكرا كراوه، ئه‌و بڕیاره پاڵپشته به بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به چاكسازی له بواری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، هه‌روه‌ها نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی.
باسی ئه‌وه‌ش كراوه، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، سه‌ندیكای ده‌مانسازان، داوده‌زگاكانی ته‌ندروستی له كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت) ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه به جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه، پاڵپشت به‌م بڕیاره، هیچ كار و چالاكییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه ئه‌نجام نادرێت.