ڕێکخراوێکی ژنان جارێکی تر سكاڵا دژی وتارەکانی مه‌لا مه‌زهه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن و داوا دەکەن لەمەودوا ئەو مەلایە بە وردی وتارەکانی پێشکەش بکات، دەڵێن: نابێ هەرچی بەسەر زمانی‌دا هات بیڵێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ـی كانوونی دووه‌م، مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی مامۆستای ئاینی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، سكاڵاكه‌ی ئه‌مجاره‌ی ژنان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه باسم له پرۆسه‌ی زه‌واج كردووه و باسم له زه‌واجی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌میش كردووه.
چۆن ئه‌و خزمه‌تی عه‌لمانی و پرۆژه‌كه‌ی خۆی ده‌كات، منیش به‌هه‌مان شێوه خزمه‌تی ئاین و فه‌رمایشته‌كانی خودا ده‌كه‌م
ئه‌و مه‌لایه گوتی، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رێكخراوه‌كانی ژنان سكاڵایان له‌دژ تۆماركردووم و له‌لایه‌ن دادگاوه بانگێشتم بۆ هاتووه و ئاماده‌م بچمه به‌رده‌م دادگا، په‌شیمانیش نیم له قسه‌كانم، وه‌ك چۆن ئه‌و خزمه‌تی عه‌لمانی و پرۆژه‌كه‌ی خۆی ده‌كات، منیش به‌هه‌مان شێوه خزمه‌تی ئاین و فه‌رمایشته‌كانی خودا ده‌كه‌م.
ئاشكرای كرد، ئاماده‌م چه‌ندان جاری دیكه بچمه به‌رده‌م دادگا، پێشتر سێ جار چوومه‌ته دادگا، جارێك ئه‌و ژنانه دۆڕاندوویانه و به پێنج ملیۆن غه‌رامه كراون، ئه‌وان ساڵ و نیوێكه بڕیاری دادگایان له‌سه‌ره و غه‌رامه‌ش كراون ئاماده نین سزاكه‌ی بده‌ن.
شنۆ سه‌عید یه‌كێكه له چالاكوانی ژنان بۆ "وشه" گوتی، مه‌لا مه‌زهه‌ر ده‌بێت له‌وه تێبگات ئەوەی بەسەر زمانی‌دا هات نەیڵێت، چونكه به‌شێك له وته‌كانی هاندانی تێدایه.
ئه‌و چالاكوانه ئاشكرای كرد، ڕۆژی 27ـی ئه‌و مانگه ئێمه له دادگا به به‌ڵگه‌وه ده‌یسله‌مێنین كه مه‌لا مه‌زهه‌ر پێشێلی یاسایی كردووه.
كێشه‌ی مه‌لا مه‌زهه‌ر و ڕێكخراو چالاكوانی ژنان ماوه‌ی چوار ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه و هیچ ساڵێك تێنه‌په‌ڕیووه به‌بێ سكاڵای دادگا له نێوانیاندا.