كه‌سێك كه ناوی خۆی نه‌دركاندووه له ماڵپه‌ڕی "forum" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی داهاتوودا كۆمپانیای سۆنی نوێترین جۆری پله‌یسته‌یشنی بخاته بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌مه‌یش هه‌واڵێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه بۆ هه‌وادارانی پله‌یسته‌یشن.
هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
thesun"ی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كه‌سێك له ماڵپه‌ڕی "فۆروم" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه چه‌ند زانیارییه‌كی ده‌ست كه‌وتووه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی سۆنی كه ئه‌ویش پله‌یسته‌یشن پێنجه، یه‌كێك له به‌هێزترین ئامێره‌كانی یاری كردن له هه‌موو دنیادا.
نرخی ئەم پلەیستەیشنە 499 دۆلار دەبێ
ئه‌م كه‌سه ته‌نیا زانیاریی سه‌ره‌تایی دركاندووه و زانیارییه‌كه تا ئێسته‌یش به فه‌رمی له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆنی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ئه‌و كه‌سه ده‌ڵێ، له پێنجی شوباتی ئه‌مساڵدا سۆنی پله‌یسته‌یشن پێنج به نرخی 499 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌خاته بازاڕه‌وه.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه كه ئه‌م كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر" هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری "Playstation" بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر"یش سه‌ركه‌وتووییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه.