وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، سه‌رقاڵی ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری تاكسین له هه‌رێمی كوردستاندا، ئێسته له‌ڕێی سیستمی بایۆمه‌ترییه‌وه ڕێككاری ته‌ناهیی و ته‌كنیكی بۆ تاكسییه‌كان ڕێك ده‌خرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، ئاسایش و به‌ڵگه و تاوانی پارێزگاكان سه‌رقاڵی دروستكردنی فۆڕمن بۆ شۆفێرانی تاكسی و له رێگه‌ی سیستمی بایۆمه‌ترییه‌وه رێكاره ته‌ناهی و ته‌كنیكییه‌كان ته‌واو ده‌كرێت.
له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 83 هه‌زار تاكسی كار ده‌كه‌ن
دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه له داهاتوودا كاری تاكسی ڕێك ده‌خرێته‌وه و هه‌موو تاكسییه‌ك ده‌بێته خاوه‌نی فۆڕمی تایبه‌ت به‌خۆی.
له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 83 هه‌زار تاكسی كار ده‌كه‌ن به‌و پێیه‌یش هه‌ر 50 كه‌سێك تاكسییه‌كیان به‌رده‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن تا ئێسته به‌شێك له تاكسییه‌كانی كوردستان له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن تۆمار نه‌كراون و سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌تان فه‌رمانبه‌ر هه‌یه خاوه‌نی تاكسییه، بۆیه پێویستی به ڕێكخستنه‌وه هه‌یه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن فۆڕمی جیاكردنه‌وه‌ی بۆ تاكسییه‌كانی ده‌ره‌وه و شار و ناو شار كرد و ئێسته‌یش ده‌یه‌وێ باشتر رێكیان بخاته‌وه.