به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش- هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كرده‌وه و تیایدا گرتنی باندێكی نێوده‌وڵه‌تی بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، دوای به‌دواداچوون و داڕشتنی پلانی تۆكمه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان به هاوئاهه‌نگی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان توانراوه چالاكییه‌كی جۆریی ئه‌نجام بدرێ.
ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕی 130 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایش هاتووه، له‌و چالاكییه‌دا باندێكی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ماده‌ی هۆشبه‌ر گیراون و ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕی 130 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر.
ئاسایش ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له جۆری هێرۆین بوون و سێ تۆمه‌تباریش به‌وهۆیه‌وه گیراون.
له كۆتایی ڕاگهیهنراوكهیشدا كه به نووسراو بۆ "وشه" نێردراوه دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه به گوێره‌ی یاسای 14ی ماده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباران كراوه‌ته‌وه.