له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ سامانى "ئیزابیل دۆس سانتۆس" ده‌كرێت كه به ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنى كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقا داده‌نرێت و سامانه‌كه‌ى ده‌گات به دوو ملیار دۆلار.
دوو رۆژه ئاژانسه‌كانى دنیا راپۆرت له سه‌ر ئیزابیل دۆس سانتۆس بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش دواى هه‌ڵمه‌تێكى رۆژنامه‌وانیى نێوده‌وڵه‌تى دێت كه ده‌زگه گه‌وره‌كانى میدیا ده‌ستیان پێ كردووه.
دوو ملیار دۆلارى به گه‌نده‌ڵى كۆكردووه‌ته‌وه
ئیزابیل یه‌كێكه له ژنه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناسراوه، گومانێكى زۆر له سامانه‌كه‌ى ده‌كرێت و به چه‌ندان جۆر گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه‌چى خۆى ره‌تى ده‌كاته‌وه و پێی وایه ئه‌مانه تۆمه‌تن و به پاڵنه‌رى سیاسى بڵاو ده‌كرێنه‌وه. به بڕواى ئه‌و ژنه لایه‌نى به‌رپرسیش له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره زانیارییانه حكوومه‌تى ئه‌نگۆلایه.
ئیزابیل كێییه؟
ئیزابیل دۆس سانتۆس Isabel dos Santos له ساڵى 1973 له دایك بووه، كچى جوزێ ئیدواردۆ دۆس سانتۆسه كه پێشتر سه‌رۆكى ئهنگولا بووه، دۆس سانتۆس بۆ ماوه‌ى 38 ساڵ به زه‌برو زه‌نگ سه‌رۆكایه‌تى ئهنگۆلاى كردووه، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و له ساڵى 1979 ده‌ست پێ كرد و له ساڵى 2017 كۆتایى هات.
ئیزابیل شووى به پیاوێكى ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه كه ناوى سیندیكا دۆكۆلۆیه. ئه‌و پیاوه‌یش به گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبار ده‌كرێت. ئیزابیل به ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنى ئه‌فه‌ریقا ده‌ناسرێت، ده‌ڵێن سامانه‌كه‌ى ده‌گات به دوو ملیار دۆلاره، پشكێكى زۆرى هه‌یه له كۆمه‌ڵێك كۆمپانیاى نه‌وت و ئه‌ڵماس و پێوه‌ندییه‌كان.
ئیزابیل له به‌ریتانیا خوێندنى ته‌واو كردووه، ئێسته‌یش هه‌ر له‌و وڵاته ده‌ژیت، به‌ڵام زۆربه‌ى پشك و كۆمپانیاكانى له پرتوگال و ئه‌نگۆلایه به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌وانه ماڵپه‌ڕى BBC ى به‌ریتانى، ده‌ڵێن ئیزابیل له‌رێى باوكییه‌وه ئه‌و سامانه‌ى كۆكردووه‌ته‌وه.
715 هه‌زار به‌ڵگه له سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانى هه‌یه
كۆمه‌ڵێك ده‌زگه‌ى گه‌وره‌ى راگه‌یاندن كه ژماره‌یان 36ده‌بێت، له‌وانه ئاژانسى BBC ى بهریتانىن رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى، لۆمۆندى فڕه‌نسى، 120 رۆژنامه‌نووسیان له 20 وڵاتى دنیا ده‌ست نیشان كردووه، تا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانى گه‌نده‌ڵى ئیزابیل بكه‌ن.
وه‌ك ئاژانسه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كردووه ژماره‌ى به‌ڵگه‌كان 715 هه‌زار به‌ڵگه ده‌بێت، ئه‌وان ده‌ڵێن له‌و به‌ڵگانه ده‌رده‌كه‌وێت سوپاییه‌ك له كۆمپانیاى كه‌رتى دارایى، پارێزه‌ران و ژمێریان، كۆمپانیاكانى راوێژكردن هاوكارى ئه‌و ژنه‌یان كردووه، تا سامانه‌كه‌ى خۆى له ده‌سه‌ڵاتدارانى باج بشارێته‌وه.
رۆژنامه‌ى "لۆمۆند"ى فڕه‌نسى له‌باره‌ى به‌ڵگه‌كانه‌وه ده‌ڵێ به "لواندا لیكس" "دزه‌كردنى به‌ڵگه‌كانى لواندا" ده‌ناسرێت، ئه‌مه‌یش بۆ ناسناوى ئیزابیل ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه به"شازاده‌ى لواندا" هه‌روه‌ها پایته‌ختى وڵاته‌كه‌یشى ناوى"لواندا"یه. به‌ڵگه‌كانیش له‌لایه‌ن كه‌سێكى نادیاره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌وه ده‌چێت له‌رێى هاككردنه‌وه ده‌ستى كه‌وتبێت.
له 40 وڵاته‌وه هاوكاری كراوه تا سامانه‌كه‌ى بشارێته‌وه
ئه‌و ژنه ئێسته له كۆمه‌ڵێك وڵات لێكۆڵینه‌وه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌لایه‌كى تریش رۆژنامه‌نووسان ده‌ستیان به‌كارى خۆیان كردووه، تۆمه‌ته‌كه‌ى ئه‌وه‌یه له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى باوكى دهسهتى به‌سه‌ر گرنگترین گه‌نجینه‌كانى وڵات داگرتووه.
ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له ئه‌نگۆلا ده‌ڵێ ئیزابیل له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى زیاتر له ملیارێك دۆلاریان له كۆمپانیا گشتییه‌كانى وڵاته‌كه‌یان دزیوه، له‌وانه كۆمپانیاى "سۆنانگۆل" كه كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ته به كاروبارى نه‌وت، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى "ئیندیاما" كه له بوارى ئه‌ڵماس كار ده‌كات. ئه‌و ژن و مێرده به‌و پاره‌یه‌یش كارى تریان كردووه، تا سامانێكى گه‌وره‌یان كۆكردووه‌ته‌وه.
ئیزابیل له‌ساڵى 2016 له‌لایه‌ن باوكییه‌وه كراوه به سه‌رۆكى كۆمپانیاى "سونانگۆل" رۆژنامه‌ى لۆمۆند ده‌ڵێ " به‌هۆى تۆڕێك كه له 400 كۆمپانیا پێك دێت و له 41 وڵاتن ئیزابیل توانیویه‌تى ده‌سه‌ڵاتێكى راسته‌قینه دروست بكات بۆ بردنى سامانى گشتى وڵاته‌كه‌ى".
ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له پرتوگال له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه كردووه، چونگه گومانێكى زۆر له‌و ژنه ده‌كرێت له‌و وڵاته تاوانى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ى ئه‌نجام دابێت. هه‌روه‌ها حكوومه‌تى مۆناكۆیش هه‌مان كارى ده‌رهه‌ق به‌و ژنه كردووه و ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
له وه‌ڵامى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه، ئیزابیل سى تویتى به زمانى پرتوگالى و ئینگلیزى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ ئه‌م كارانه به پاڵنه‌رى سیاسى له دژى من ده‌كرێت و له‌باره‌ى سه‌رچاوه‌ى سامانهكهیشى ده‌ڵێ "به‌هۆى خه‌سڵه‌ت و زیره‌كى و تواناى كارى خۆم سامانه‌كه‌م كۆكردووه‌ته‌وه".
ئه‌نگۆلا ده‌كه‌وێته باشوورى كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقا و ژماره‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى 29 ملیۆن كه‌سه، ئه‌و وڵاته 27 ساڵ جه‌نگى ناوخۆى به‌خۆیه‌وه بینیوه. به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى
BBC ى به‌ریتانى ده‌ڵێ 30% دانیشتووانى وڵاته‌كه له ههژارییهكى كوشنده ده‌ژین و داهاتى رۆژانه‌یان ناگات به دوو دۆلار. كه‌چى ئه‌م وڵاته به دووه‌م وڵاتى ئه‌فه‌ریقا داده‌نرێت له هه‌نارده‌ى نه‌وت و هه‌روه‌ها یه‌كێكه له وڵاته گرنگه‌كان له بوارى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌ڵماس.