كۆمپانیای "رێڵم"ـی چینی، یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی نمایش كرد كه ئێسته له بازاڕه‌كانی دنیا به‌رده‌سته به جۆرێكی تایبه‌ت كه ناوی لێ نراوه "ماسته‌ر ئیدیشن" و تا ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ئه‌م جۆره ده‌فرۆشرێت.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" بابه‌تێكی له باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌ی رێڵم بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای چینی رێڵم له كارێكی نوێ‌دا ناوازه‌ترین مۆبایلی نمایش كرد به‌ناوی "Realme X50 5G" كه جیاواز له هه‌ر مۆبایلێكی تر به جۆرێكی تایبه‌ت دروست كراوه كه پێ ده‌ڵێن ماسته‌ر ئیدیشن و تا ماوه‌یه‌ك له بازاڕه‌كان به‌رده‌ست ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازه له به‌رهه‌مه‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌هێزترین مۆبایلی ڕێڵمه كه تا ئێسته دروست كرابێ.
هێزی مۆبایلەکە لەوەدایە کە ڕامی 12 گێگابایته
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن چوار كامێرایه كه هه‌ریه‌كه‌یان به سیستمێكی جیاواز كار ده‌كه‌ن و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یان هه‌یه له "فۆكسكردن، زووم، ته‌ڵخكردن و پانوڕاما" بۆیه كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، به‌هێزترین مۆبایلمان دروست كردووه له‌ڕووی كامێراوه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه، مۆبایله‌كه ئێسته له بازاڕه‌كان به‌رده‌سته به تایبه‌تمه‌ندی ناوازه. كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه ڕامی مۆبایله‌كه 12 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 256 تا 512 گێگابایت هه‌یه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدابه‌كارهێنراوه كه 6.67 ئینجه و به سیسته‌می FULL HD كارده‌كات، ئه‌مه‌یش وای كردووه داواكاری زۆری له‌سه‌ر بێ و به نرخی 431 دۆلار بفرۆشرێت.
رێڵم كۆمپانیایه‌كی چینی تایبه‌ته به دروستكردنی مۆبایله زیره‌كه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئۆپۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئایاری ساڵی 2018 دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌یش "سكای لی"یه ئۆفیسی سه‌ره‌كی رێڵم له چین و بریكاری سه‌ره‌كیشی هه‌یه له هیندستان.