وه‌زیری دادی حكوومه‌تی مه‌غریب ئاشكرای كرد، هاوسه‌رگیری كچانی خوار 18 ساڵ له مه‌غریب له حاڵه‌ته‌وه بۆ دیارده گۆڕاوه و به‌رده‌وامه له په‌ره‌سه‌ندن و خواست و داواكاری له‌سه‌ر ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه به ته‌واوی زیادی كردووه، خه‌ڵكی گوێ به سزاكانی دادگا و یاسا ناده‌ن.
محه‌مه‌د بن عه‌بدولقادر وه‌زیری دادی مه‌غریب له‌میانه‌ی ئاماده‌بوونی له دانیشتنێكی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی زانیاری وردی له‌باره‌ی ئه‌و پرسه خسته ڕوو و گوتی، ماڵباتی هه‌ردوولا ئه‌و دیارده‌یه به نهێنی ده‌هێڵنه‌وه و هاوسه‌رگیرییه‌كه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێ، به‌ڵام له ڕووی یاسایی و ماره‌بڕین لای دادوه‌ر تا ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن و یاساییبوون ده‌شاردرێته‌وه و دواتر ده‌چنه دادگا و به فه‌رمی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، به‌شێكی تر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له لای دادوه‌ریش ماره ده‌بڕێن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی پێدانی به‌خشین و ڕازیكردنی دادوه‌ره‌كانه، كه به ڕێژه‌ی 18%ی دادوه‌ره‌كان ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه ڕه‌ت ناكه‌نه‌وه و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش گرفتێكی گه‌وره‌ی دروست كردووه و وایكردووه خه‌ڵكی زیاتر په‌نا بۆ ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه ببه‌ن.
له‌ماوه‌ی ساڵێك 32 هه‌زار حاڵه‌ت تۆمار كراوه
وه‌زیری دادی
مه‌غریب ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند، كه ته‌نیا له 2018 زیاتر له 32 هه‌زار حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری كچانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵی له دادگاكان تۆمار كراوه و له‌و ڕێژه‌یه‌یش 18%ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه و به فه‌رمی هاوسه‌رگیرییان كردووه.
ئاماژه‌ی دا، زۆربه‌ی ئه‌و داواكارییانه لای خه‌ڵكی گوند و ده‌وروبه‌ری شاره‌كان بووه و ئه‌وان گوێ به یاسا و ڕێساكان ناده‌ن و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی پێگه‌ی "ئیندیپێندت"ی عه‌ره‌بی زۆرینه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كان كه له‌لایه‌ن دادوه‌ریشه‌وه ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه دووباره هه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ، كه ئه‌مه‌یش له ڕێی هاوسه‌رگیری "فاتحه و كۆنترا" ده‌بێ، كه له مه‌غریب زۆر به‌ربڵاوه و یه‌كه‌میان شاراوه‌یه و ته‌نیا ماڵباتی كچ و كوڕه‌كه پێی ده‌زانن و دووه‌میشیان له ڕێی پاره‌وه‌یه كه زاوا به باوكی كچه‌كه‌ی ده‌دا و ئه‌ویش ڕه‌زای ده‌بێ و پرۆسه‌كه به شاراوه‌یی ده‌هێلرێته‌وه.