دوای ئه‌وه‌ی ناوی سێ كاندیدی تر له میدیاكانی عێراق به چڕی باسیان لێوه ده‌كرێ كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ناوه‌كانیان ڕاده‌ستی سه‌ركۆمار كرا بێ، به‌ڵام مه‌رجه‌كانی سه‌در ڕێگری له هه‌ڵاتنی خۆری هه‌ریه‌ك له‌و كاندیدانه له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عێراق ده‌كات و دووباره دۆخه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی یه‌كێك بوو له‌و كاندیدانه‌ی كه زۆرترین چانسی هه‌بوو، تا ببێته كاندیدی شیعه‌كان، ئه‌و ئیسلامییه‌كی لیبراله و له حزبی ده‌عوه جیابووه‌ته‌وه و له 2004 له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوییه كه به حزبێكی عه‌لمانی و مۆدێرن ناو ده‌برێت.
سه‌رچاوه‌كان ده‌لێن، لایه‌نه شیعه‌كان به ته‌واوی هاوڕابوون له‌سه‌ر محه‌مه‌د عه‌لاوی و هیچ گرفتێك له‌وباره‌وه نه‌ما، كه‌چی له دواسات ڕه‌وتی سه‌در ده‌ستیان به مه‌رج دانان و فشار دروستكردن بۆ سه‌ر عه‌لاوی كردووه، كه ئه‌مه‌یش ڕه‌نگه كۆتایی به كاندیدبوونی ئه‌ویش بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بهێنێت.
مه‌رجی حكوومه‌تی به‌شبه‌شێنه‌ی حزبی خراوه‌ته به‌رده‌م عه‌لاوی و ئه‌میش ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه
عه‌لاوی له‌باره‌ی فشاره‌كان و هۆی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به میدیاكانی عێراقی گوتووه، كه لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكارییان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داوه، به‌ڵام دواتر تووڕه‌بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی به‌شبه‌شێنه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانم ڕه‌ت كرده‌وه، ئه‌مه‌یش وایكردووه واز له ناوهێنانم بۆ كاندیدبوون بهێنن.
به‌ها ئه‌عره‌جی جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌وباره‌وه گوتی، باوه‌ڕناكه‌م دوای هاتنه‌وه‌ی سه‌ركۆماریش له سویسڕا گرفتی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌ڵكوو دۆخه‌كه پێویستی به كاتی زیاتره و لایه‌نه‌كانیش بۆ ڕاكردن له به‌رپرسیاریه‌تی، هه‌ریه‌كه‌یان كاندید پێشكه‌ش ده‌كات و دواتر ده‌ست به فشار بۆ سه‌ر سه‌ركۆمار ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی تا ئێسته ڕوون ببێته‌وه كه كام فراكسیۆن گه‌وره‌ترینی نێو په‌رله‌مانی عێراق.