فه‌رمانده‌ی گشتی به‌سیجی شادگانی پارێزگای خوزستان، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستڕێژی لێ ده‌كرێت و ماڵپه‌ڕی سوپای پاسدارانیش هه‌واڵی كوژرانی بڵاو ده‌كاته‌وه.
چەند چەکداری دەمامکدار هەڵیان کوتاوەتە سەری و کوشتویانە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی كانوونی دووه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی "
فارس‌نیوز"ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ عه‌بدولحوسێن مه‌جده‌می فه‌رمانده‌ی شارۆكه‌ی دارخوینی پارێزگای خوزستان كوژرا.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چه‌ند چه‌كداری ده‌مامكدار هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌یه و دایانه‌به‌ر ده‌ستڕێژ، عه‌بدولحوسێن مه‌جده‌می ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه.
چه‌كداره‌كان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی فه‌رمانده‌كه و دوای كوشتنی، شوێنه‌كه‌یان جێهێشتووه و سوپای پاسدارانیش ده‌ڵێ هیچ سه‌ره‌داوێك ده‌ست نه‌كه‌وتووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژه‌كان.
ماڵپه‌ڕی رادیۆ فه‌ردا نووسیویه‌تی، ئه‌و فه‌رمانده‌یه له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی پایزی ئێران‌دا، تۆمه‌تبار بووه به كوشتنی ده‌یان گه‌نجی خوزستان و ره‌نگه كوژرانی پێوه‌ندی به‌و بابه‌ته‌وه هه‌بێت.
پارێزگای خوزستان به ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت و له باشووری ئێران و له لێواری كه‌نداو هه‌ڵكه‌وتووه، سه‌رباری ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌و پارێزگایه به نه‌وت و گاز، به یه‌ك له په‌راوێزخراوترین پارێزگاكانی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت.
دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن و ژماره‌ی دانیشتووانی چوار ملیۆن و 710 هه‌زار كه‌سه، له خۆپێشاندانه‌كانی پایزی رابردوو كه به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و گرانی و په‌راوێزخستنیان له‌لایه‌ن تارانه‌وه هاتنه سه‌رشه‌قام، لایه‌نی كه‌م 240 هاووڵاتی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه كوژران.