پزیشكێكی دژه ژه‌هره‌كان ئاشكرای ده‌كات، سكاڵای یاسایی دژی په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی تۆمار كردووه، چونكه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك خه‌ڵكی خستووه‌ته دڵه‌ڕاوكێوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ـی كانوونی دووه‌م، دڵشاد محه‌مه‌د پزیشكی ده‌رمانساز و قوتابیی دكتۆرا له زانستی ژه‌هرزانی، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ له دادگا سكاڵای یاساییم دژی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان تۆمار كرد كه خه‌ڵكی خستووه‌ته دڵه‌ڕاوكێوه.
خه‌ڵك ده‌خاته دڵه‌ڕاوكێوه و زانیارییه‌كانیش ته‌واو نین
ئه‌و پزیشكه گوتی، سكاڵاكه‌م دژی سۆران عومه‌ری ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستانه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ندێك زانیاری بڵاو ده‌كاته‌وه، خه‌ڵك ده‌خاته دڵه‌ڕاوكێوه و زانیارییه‌كانیش ته‌واو نین.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مان قسه‌كانی له‌باره‌ی پاقله‌فرۆشێكه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، به مه‌به‌ست قسه له‌سه‌ر هه‌ندێك كاڵا ده‌كات كه گومانی دروست كردووه، من به‌ڵگه‌ی ڕوونم لایه و له دادگا ده‌یخه‌مه ڕوو كه ئه‌و شتانه ڕاست نین.
ئه‌و سكاڵایه‌ی ئه‌و پزیشكه له كاتێكدایه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه وێنه‌ی جۆره به‌هاراتێكی بڵاو كرده‌وه كه پاشماوه‌ی جگه‌ره‌ی تێدایه، تا ئێسته‌یش هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌دراوه.