سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڵاو كرده‌وه و دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه تره‌مپ گه‌لی كوردستانی به گه‌لێكی مه‌زن وه‌سف كرد.
ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و دۆخی سووریا، تاوتوێ كران
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی كانوونی دووه‌م، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و تره‌مپ كردووه و ڕای گه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی عێراق به‌گشتی، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و په‌ره‌پێدانیان به‌تایبه‌تی له بواری هاریكاریی وزه‌دا، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و دۆخی سووریا، تاوتوێ كران.
له‌ناوه‌ڕۆكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه، سوپاس و پێزانینی بۆ تره‌مپ و ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه بۆ پشتگیری‌یان له هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعشدا، هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هێشتا تیرۆر له ناوچه‌كه مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه، بۆیه گرنگه هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی زیاتری خستووه‌ته سه‌ر قسه‌كانی نێچیرڤان بارزانی له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا و نووسیویانه، نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له ڕاپه‌ڕینی 1991 تا ئازادیی عێراق و قۆناغه‌كانی دوای ساڵی 2003 و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی تازه پێشكه‌ش كرد و خواستی هه‌رێمی بۆ بره‌ودانی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له بواره جیاكاندا نیشان دا.
له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا تره‌مپ قسه‌ی كردووه و گوتویه‌تی، " ئێَمه قه‌رزارتانین، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی ئه‌مه‌ریكای بۆ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه له تێكشاندنی داعش و پاراستنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان دووپات كرده‌وه" ئه‌وه‌یش له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ كراوه.