بووك و زاوایه‌كی هیندی بڕیاریان دا ئاهه‌نگ و هاوسه‌رگیری خۆیان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی باوك و دایكی زاوا له ئاهه‌نگه‌كه هه‌ڵاتوون و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕۆیشتوون.
ڕۆژنامه‌ی "
ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، دایك و باوكی كوڕه‌كه دوای هه‌ڵاتنیان پێوه‌ندییان به پۆلیس كردووه و پێیان ڕاگه‌یاندوون كه ئه‌وان بزربوون و داوایشیان كردووه كه ئه‌وه به كوڕه‌كه‌یان بگه‌یه‌نن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگه‌كه زۆر به دوای دایك و باوكی زاوا گه‌ڕان، به‌ڵام دواتر پۆلیس هاته ئاهه‌نگه‌كه و ونبوونی ئه‌و ژن و پیاوه‌ی ڕاگه‌یاند.
ڕووداوه‌كه له له ناوچه‌ی كاتارغامی شاری سووراتی هیندستان ڕووی داوه، تا ئێسته‌یش نازانرێ هۆكاری جێهێشتنی ئاهه‌نگه‌كه و بزروبوونی دایك و باوكی زاوا بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام دراوسێكانیان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ماڵباتی بووك و زاوا ناسیاوی یه‌كتربوون و كچ و كوڕه‌كه‌یش ماوه‌یه‌كی زۆره بۆیه‌كتر دانراون و یه‌كتریان خۆشویستووه.
ژن و پیاوه‌كه له 10ی ئه‌م مانگه كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر شوێنبزرن و پۆلیس و كه‌سوكاره‌كه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كه گه‌ڕاون، به‌ڵام هیچ سۆراغێكیان نه‌دۆزیونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌مووانی تووشی شۆك كردووه و له‌باره‌ی هۆكاری هه‌ڵاتن و شوێنبزربوونیان ده‌پرسن، له كاتێكدا هاوسه‌رگیرییه‌كه به ڕه‌زامه‌ندی ماڵباتی هه‌ردوولا و بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ئه‌نجام دراوه.