یه‌كێك له كێشه ته‌ندروستییه‌كان، به تایبه‌ت كه ئێسته له هه‌رێمی كوردستانیش زۆر باسی لێ ده‌كرێ، گه‌رمبوونی ژێر پێی مرۆڤه، لێره‌دا ئاماژه به گرنگترین هۆكار و نیشانه‌كانی ده‌كرێ و ڕوونكراوه‌ته‌وه كه نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی.
هه‌ستكردن به بوونی گه‌رمی له پێ دا دیارده‌یه‌كی زۆر باوه و ئه‌و كه‌سه بێزار ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا گه‌لێك حاڵه‌ت وه‌ك پێویست هۆكاره‌كانی نادۆزرێنه‌وه و ده‌ستنیشان و چاره‌سه‌ر ناكرێن.
زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی گه‌رمبوونی پێ، به بۆنه‌ی تێكچوونی ده‌ماره‌كانی پێ و قاچه‌كان ڕوو ده‌دات
د.هه‌ڤین كه‌مال پسپۆڕ له زانستی ئازار بۆ "وشه" ئه‌و حاڵه‌ته ته‌ندروستییه ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی گه‌رمبوونی پێ، به بۆنه‌ی تێكچوونی ده‌ماره‌كانی پێ و قاچه‌كان ڕوو ده‌دات له‌به‌ر هۆكاری جیاوازه‌وه كه نه‌خۆشیی شه‌كره به تایبه‌ت كاتێك ئاستی شه‌كره‌ی نه‌خۆشه‌كه زۆر ناڕێك بێت و زوو زوو به‌رز بێته‌وه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه چه‌ندان هۆكاری تر هه‌ن بۆ ئه‌و حاڵه‌ته ته‌ندروستییه كه سستی گورچیله یان وه‌ستانی گورچیله و زۆر خواردنه‌وه‌ی ماده كحوولییه‌كان و سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی و ژه‌هراوی بوون به جیوه، زه‌رنیخ له كارێكاری ناو كارگه‌كان ڕوو ده‌دات به‌شێكی ترن له هۆكاره‌كان.
ئه‌و پزیشكه ڤایرۆسی ئایدزیش وه‌ك یه‌كێك له هۆكاره‌كان ده‌ست نیشان ده‌كات، جگه له‌وه‌ی ئاماژه به بوونی فشار له سه‌ر ده‌مارێكی دیاریكراو له قاچ و به‌كارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان وه‌ك (میتڤۆڕمین، ئه‌مایۆداڕۆن، ئایزۆنایه‌زاید، ده‌رمانی چاره‌سه‌ری كیمیاوی، بڕێكی زۆر له ڤیتامین ( B6) ده‌دات.
د. هه‌ڤین كه‌مال ئاماژه‌ی به‌و كاتانه‌یش كرد كه پێویسته مرۆڤ له‌كاتی ڕووداوی گه‌رم بوونی پێیه‌كانی سه‌ردانی پزیشك بكات و له‌و باره‌یه‌وه چه‌ند خاڵێكی خسته ڕوو.
1- به‌رده‌وام بوونی هه‌ستكردن به بوونی گه‌رمی له پێ دا زیاتر له دوو هه‌فته.
2- زیادكردنی گه‌رمی پێ له‌گه‌ڵ ئازاری زۆر.
3- نه‌مانی هه‌ست له په‌نجه و پێ دا.
هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه نه‌خۆش پێویسته بۆ دیاركردنی یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ی به‌هۆی گه‌رمی پێوه دیار ده‌ده‌ن چه‌ند پشكنینێك بكات كه ئه‌مانه‌ن (ڕێژه‌ی خوێن، ئاستی شه‌كره، پشكنینی گورچیله، چه‌وری خوێن ، ئه‌نزیمه‌كانی جگه‌ر).
ئه‌و پزیشكه كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی شه‌كره له ڕێی ده‌رمان و پارێزی خواردنه‌وه به باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانێ بۆ نه‌مانی گه‌رمی پێیه‌كان، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه شه‌كره‌ی هه‌بوو.
هه‌روه‌ك ئاماژه به چه‌ند چاره‌سه‌رێكی تریش ده‌كات دیارترینیان، گۆڕینی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌بنه هۆی سڕ بوون به جۆرێكی تر گونجا و و چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ڤیتامین و چاره‌سه‌ری حاڵه‌تی هه‌وكردنی په‌نجه و پێ به هۆی كه‌ڕووه‌وه له ڕێگه‌ی حه‌پ و مه‌ڵحه‌می پێویست.