دوای ئه‌وه‌ی ساڵی پێشوو سامسۆنگ یه‌كه‌م مۆبایلی شاشه چه‌ماوه‌ی خسته بازاڕه‌وه، ئه‌مساڵیش كار بۆ دروستكردنی دووه‌م دانه ده‌كات كه ئێسته دیزاینه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و وێنه‌كانی به میدیاكانی دنیا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی"
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه سامسۆنگ ئه‌مساڵ دووه‌م مۆبایلی شاشه چه‌ماوه به‌ناوی "Galaxy Z" ده‌خاته بازاڕه‌وه، دوو مۆبایله چه‌ماوه‌كه‌ی سامسۆنگ له‌ڕووی دیزاینه‌وه زۆر له یه‌كتر جیاواز ده‌بن و ته‌نانه‌ت كاتێك ده‌ینوشتێنییه‌وه هاوشێوه‌ی یه‌كتر نین، چونكه سامسۆنگ یه‌كه‌م مۆبایلی به‌شێوه‌ی ئاسۆیی ده‌نووشتایه‌وه، به‌ڵام ئه‌م به‌رهه‌مه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ستوونی ده‌نووشتێته‌وه.
ئه‌مساڵ به‌رهه‌مه‌كه ده‌خرێته بازاڕه‌وه بە هەزار و 500 دۆلاری ئەمەریکی
ئه‌مه ئاشكرا كراوه كه ئه‌مساڵ به‌رهه‌مه‌كه ده‌خرێته بازاڕه‌وه و یه‌كه‌م نمایشی له كۆریای باشوور ده‌بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش سامسۆنگ نرخی مۆبایله‌كه‌ی ئاشكرا كردووه كه له هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌مه‌یش كه‌مێك له به‌رهه‌مه‌كه‌ی پێشووتر هه‌رزانتره.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.