لەسەر داوای موقتەدا سەدر، هه‌زاران هاووڵاتی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌غداوە ڕوویان له گۆڕه‌پانی خۆپیشاندان کردووە، دەستیان بە خۆپیشاندانی ملیۆنی کرد.
ئه‌مڕۆ هەینی 24ی کانوونی دووەم، خۆپیشاندانێکی گەورە لە بەغدا له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌نجام ده‌درێت، لە سەرجەم ناوچەکانی دەوروبەری بەغدای پایتەختی عێراقەوە هاووڵاتییان بەشداریی ئەم خۆپیشاندانە دەکەن.
شه‌وی ڕابردوو له په‌یامێكی نوێیدا، سەدر ڕای گەیاند: له خۆپیشاندانێكی ملیۆنیدا مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌مان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و هێزە بیانییەکان لە عێراق دەکەینە دەرەوە.
سه‌در داوای له عێراقییه‌كان كرد، ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ كه‌سێكی سیاسی به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه بكات و تەنیا هاووڵاتییان بن، داواشی کرد ئاڵای عێراق بەرز بکەنەوە و هۆشداریی ئەوەیشی دا کە هیچ کەسێک بۆی نییە ئاڵای هیچ شوێن و حزبێک هەڵبکات.
ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران نزیكی خاڵه‌كانی باڵیۆزخانه‌كه ببنه‌وه، هێز بەکار دەهێنین
لە لای خۆشیانەوە باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی كردووه، دەڵێن ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران نزیكی خاڵه‌كانی باڵیۆزخانه‌كه ببنه‌وه، هێز بەکار دەهێنین.
شایانی باسە، گرووپه‌كانی سه‌ر به به‌ره‌نگاری عێراق "مقاوه‌مه" پشتیوانیی خۆیان بۆ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌در ده‌ربڕیوه.
15 ڕۆژ پێش ئێسته موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاووڵاتییانی عێراق كرد و ڕای گه‌یاند، "ئاسمان و خاكی عێراق سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزی داگیره‌وه ده‌به‌زێنرێت، بۆیه داوا له هاووڵاتییانی عێراق ده‌كه‌م كه خۆپێشاندانێكی ملیۆنیی یه‌كگرتووی ئاشتیخوازانه ساز بكه‌ن و تیایدا ئیدانه‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پێشێلكردنی خاكی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه بكه‌ن".