ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی بۆ ئیستانبۆل، ئه‌نگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا دیارییه‌كی له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا پێ به‌خشرا، ئه‌مه‌یش سه‌رنجی میدیاكانی ڕ‌اكێشا و دواجار توانیان ئاشكرای بكه‌ن كه دیارییه‌كه پارچه‌یه‌كی هونه‌ری زۆر ناوازه‌یه و هاوشێوه‌ی ئاوێنه‌یه‌ك دروستكراوه.
له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ
مێركل و ئه‌ردۆغان به هاوبه‌شی باڵه‌خانه‌ی نوێی زانكۆی ئه‌ڵمانی-توركییان له ئیسته‌نبۆل كرده‌وه و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ته‌لاری نوێی زانكۆكه گوتی، زانكۆی توركی-ئه‌ڵمانی نموونه‌یه‌كی زیندوو و پێشكه‌وتووی هاوبه‌شی و هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵاته و ده‌رفه‌تێكی مه‌زن به قوتابییه‌كانی ده‌به‌خشێ تا په‌ره به خودی خۆیان بده‌ن و پێش بكه‌ون و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن.
دیارییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ مێركل پارچه‌یه‌كی هونه‌ری زۆر ناوازه بووه و ئاوێنه‌یه‌كی تێدا جێگیر كراوه
دووپاتی كرده‌وه، كه پردی خوێندن و فێربوون و زانست، كۆڵه‌گه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دروستبوونی گفتوگۆ و پێوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نێوان هه‌ردوو وڵاته و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا جێ ده‌هێڵێت.
له به‌رانبه‌ردا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕای گه‌یاند، كه حكوومه‌تی توركیا هه‌موو توانای خۆی بۆ زانكۆی توركی – ئه‌ڵمانی ده‌خاته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی خوێندنی باڵا له وڵاته‌كه له ڕووی چۆنایه‌تی و چه‌ندیه‌تییه‌وه زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت.