وه‌زیری ته‌ندروستی فڕه‌نسا ئاشكرای كرد، كه ڤایرۆسی كورونا كه له چینه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، سێ حاڵه‌تی له فڕه‌نسا تۆماركراون، ئه‌مه‌یشی به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی خه‌ڵكی ئه‌وروپا ناوبرد و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه.
ئانیس بوزین وه‌زیری ته‌ندروستی
فڕه‌نسا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی، تووشبوونی سێ كه‌سی له فڕه‌نسا به ڤایرۆسی كورونا پشتڕاست كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ گیراوه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێن و ڕێگریش له‌وه بكرێ كه له ڕێی ئه‌و سێ حاڵه‌ته‌وه كه‌سانی تر تووشی ڤایرۆسه‌كه ببن و به ئه‌وروپا بڵاو ببێته‌وه.
ئه‌و ڤایرۆسه كه سه‌ره‌تا له چین بڵاوبووه‌وه، تا ئێسته گه‌یشتووه‌ته ژاپۆن و تایلاند و كۆریای باشوور و ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند وڵاتێكی تر، به گشتیش 830 كه‌س به فه‌رمی له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه تۆماركراون كه تووشی ئه‌و په‌تا ڤایرۆسییه بوون و به‌وهۆیه‌وه‌یش تا ئێسته 26 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و پێشبینی ده‌كرێ ڕێژه‌ی تووشاران و قوربانیانیش ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات.
تا ئێسته چاره‌سه‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ ئه‌مجۆره ڤایرۆسه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له تووشبووێكه‌وه بۆ تووشبوێكی تر ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌مه وایكردووه زۆر به‌خێرایی ته‌شه‌نه بكات و ناوچه جیا جیاكان دابپۆشێت.