به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی شۆرتی كاره‌با له‌ناو تونێلی ده‌ربه‌ندیخان، له‌سه‌ر داوای فه‌رمانگه‌ی كاره‌با تونێله‌كه داده‌خرێت.
هاتوچۆی شۆفێران لەسەر بەنداو و شاخی بەرانان دەبێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر داوای فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌عات 10ی به‌یانی تونێڵی ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان ماوه‌ی داخستنه‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه و ته‌نیا نووسیویه‌تی، تا كاتێكی نادیار تونێله‌كه به‌ڕووی هاتوچۆدا داده‌خرێت.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، هۆی داخستنه‌كه شۆرتی كاره‌بای ناو تونێله‌كه‌یه كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتییان دروست كردووه.
بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه به‌ره‌و سلێمانی ده‌چن، هاتوچۆی ئه‌و شارۆكه‌یه ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه بارهه‌ڵگر له هه‌ردوو دیوی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ڕاده‌گیرێ.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، بۆ ئۆتۆمبێلی بچووك، ئه‌وانه‌ی له سلێمانییه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌سه‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه رێی چوونه ناو شارۆكه‌كه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌یش كه به‌ره‌و سلێمانی ده‌چن، ده‌بێ له رێی شاخی به‌رانانه‌وه هاتوچۆ بكه‌ن.
تونێلی ده‌ربه‌ندیخان كه‌ڵكی به‌كارهێنانی نه‌ماوه و ته‌مه‌نی 60 ساڵی تێپه‌ڕاندووه، بۆیه هه‌ر چه‌ند مانگ جارێك به‌هۆكارێك داده‌خرێت و رێیهكهیشی هه‌زاران بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبیلی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
بڕیاربوو رێی ده‌ربه‌ندیخان-سلێمانی دوو ساید بكرێت و تونێله‌كه‌ی به یه‌كجاری دابخرێت، به‌ڵام ته‌نگژه‌ی دارایی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی راگرت، هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كه كاری تێدا ده‌كرێته‌وه و تا نزیك گوندی چناره ته‌واو كراوه، به‌ڵام به‌ڕووی هاتوچۆدا نه‌كراوه‌ته‌وه.