بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه به‌هیچ جۆرێك حكوومه‌ت ده‌ستكاری ده‌رماڵه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناكات و ته‌نیا ده‌رماڵه‌ی نایاسایی ده‌بڕدرێ.
هه‌ر ده‌رماڵه‌یه‌ك حكوومه‌ت خۆی دیاری كردبێت به هیچ شێوه‌یه‌ك نابڕدرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م، محه‌مه‌د ئیلخانی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی بڕینی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاو ده‌كرێته‌وه دوورن له ڕاستی، چونكه به‌شی زۆری ده‌رماڵه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به‌پێی یاسا دیاری كراوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌ر ده‌رماڵه‌یه‌ك حكوومه‌ت خۆی دیاری كردبێت به هیچ شێوه‌یه‌ك نابڕدرێت و وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه كه ده‌رماڵه فه‌رمانبه‌ران و ماموستایان و مینحه‌ی زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان.
ئیلخانی دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌ت پێداچوونه‌وه به ده‌رماڵه‌كان ده‌كات و ئه‌وه‌ی كه ده‌رماڵه وه‌رده‌گرێت و هیچ كارێكی له‌به‌رانبه‌ر ناكرێت ده‌بڕدرێت، بۆیه ده‌رماڵه‌كان به‌جۆرێكی لێ دێت دادپه‌روه‌ری ده‌بێت له‌پێدانی ده‌رماڵه به مووچه‌خۆران.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه تا ئێسته ده‌نگۆی ئه‌وه له‌ناو فه‌رمانبه‌ران هه‌یه كه به‌هۆی چاكسازییه‌وه ده‌رماڵه‌ی به‌شێكی فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی بۆ كرد، حكوومه‌ت بڕیاری بڕینی هیچ ده‌رماڵه‌یه‌كی یاسایی نادات.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم