وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جارێكی تر دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتییانی كوردستان كه ناوچه‌كه له به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی كۆڕۆنا پارێزراوه و هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی له‌و جۆره له كوردستان نییه.
داوا ده‌كات كه په‌یج و میدیاكانی كوردستان پابه‌ند بن به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕاست
ڤایرۆسی كۆڕۆنا ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له هه‌ندێك وڵاتانی دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و ڤایرۆسانه‌ی كه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و شه‌ش جۆری سه‌ره‌كی هه‌یه و تا ئێسته چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی كانوونی دووه‌م، محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ (2019-nCoV) له هه‌رێمی كوردستان بوونی نیه و تۆمار نه‌كراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوا ده‌كات كه په‌یج و میدیاكانی كوردستان پابه‌ند بن به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕاست و ترس و دڵه‌راوكێ له‌ناو خه‌ڵكی دروست نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان به وردی و به به‌رده‌وام چاودێری ره‌وشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌كه‌ن به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و رێككاره پێویسته‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر.