بابه‌تی حیجاب، هه‌میشه جێی مشتومڕێكی زۆری زانایانی ئیسلام بووه و هه‌رگیز به كۆنكرێتی نه‌بڕاوه‌ته‌وه. به‌ینابه‌ین له‌ناو وڵاتانی ئیسلامی‌دا كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌سه‌ر حیجاب به شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌دوێ و جیا له بۆچوونی باو، باس له‌وه ده‌كات كه پێوه‌ندیی به كڕۆكی ئاینه‌وه نییه.
خۆی جارێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حیجاب چییه، گفتوگۆی زۆر هه‌یه، ئایا سه‌رپۆشی و باڵاپۆشییه؟ یان ته‌نیا سه‌رپۆشی؟ یان ته‌نیا باڵاپۆشی؟ یان وه‌ك هه‌ندێك پێیان وایه ئاودامان هه‌مووی ده‌گرێته‌وه: سه‌رپۆشی، باڵاپۆشی و ته‌نانه‌ت ڕووپۆشیش (په‌چه). نوێترین گوته له‌و باره‌یه‌وه، بریتییه له بڕوانامه‌یه‌كی دكتۆرا كه له زانكۆی ئه‌زهه‌ر له ماوه‌ی ڕابردوودا به پله‌ی نایاب له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هاتووه و تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر سه‌رپۆشی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، هه‌رگیز پێوه‌ندی به ئاینه‌وه نییه، ته‌نیا نه‌ریتێكی كۆنی عه‌ره‌به‌كانی مه‌ككه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌كه له زانكۆی ئه‌زهه‌ر هاتووه، به ته‌واوی به بڕیاری ئه‌و دامه‌زراوه گه‌وره زانستی و فیقهییه‌ی ئیسلامی هه‌ژمار كراوه.
لە قورئاندا بە یەک وشەش ناوی حیجاب نەهاتووە و باسەکەی هەرگیز ئەوە نییە کە زانایان خستوویانەتە مێشکی مسوڵمانانەوە.
مسته‌فا محه‌مه‌د ڕاشید، له به‌شی شه‌ریعه و یاسا، له زانكۆی ئه‌زهه‌ر، تێزی دكتۆراكه‌ی له‌سه‌ر سه‌رپۆش بوو، توانی دوای گفتوگۆكه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرای ئه‌زهه‌ر به پله‌ی نایاب به‌ده‌ست بهێنێ، ئه‌مه‌یش ڕاسته‌وخۆ هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، چونكه بڕوانامه‌یه‌كی له‌و جۆره و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یشی كه به نهریتكردنی سه‌رپۆشه، ڕێك به بڕیاری ئه‌زهه‌ر لێك ده‌درێته‌وه. ئه‌زهه‌ر هه‌رگیز له‌سه‌ر شتێك بڕوانامه ناده‌ن كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی خۆیان بێت.
له نامه‌ی دكتۆراكهدا هاتووه، ئه‌و ئایه‌تانه به‌بێ دۆخ و سه‌رده‌م و هۆكاری دابه‌زینیان نابێ باس بكرێن. نه‌زانینی ئه‌و ڕووانه وای كردووه لای زۆرینه بۆچوونێكی هه‌ڵه دروست بووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سه‌رپۆش وه‌ك به‌شێك له بنه‌ماكانی ئیسلام بۆ سه‌ر ژنان دانراوه، له كاتێكدا یه‌ك جاریش له قورئاندا هیچ وشه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بابه‌ته وه‌ك حیجاب یان هه‌ر وشه‌یه‌كی تر به‌كار نه‌هاتووه.
شێخ ڕاشد له نامه‌ی دكتۆراكه‌یدا ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه زۆر كه‌س ئاماده نین به ئه‌قڵ و لۆژیك بڕواننه بابه‌ته‌كه، به‌ڵكوو ده‌قه‌كانیان هێناوه و له شوێنی تر كه پێوه‌ندی به بابه‌ته‌كه‌وه نییه به‌كاریان هێناوه و ڕاڤهكهرانیش به‌پێی حه‌ز و ئاره‌زووی خۆیان ڕاڤه‌ی جۆراوجۆریان كردووه كه هه‌موویان پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌ستی ڕاستیی ده‌قه‌كان بوون، هه‌ندێكیشیان له كهمزانیندا ئه‌و ڕاڤه هه‌ڵانه‌یان كردووه و له ئه‌نجامدا كێشه‌ی گه‌وره‌ی له وڵاتانی ئیسلامی دروست كردووه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، توانای ئیجتیهادیان نییه، له‌كاتێكدا په‌یامهێنی ئیسلام هه‌میشه هانی ئه‌وانه‌ی داوه كه له ئیسلامدا كۆشش ده‌كه‌ن و گوتوویه‌تی، ئه‌وه‌ی كۆششی تێدا ده‌كات، هه‌ڵه‌ی كرد پاداشتێكی هه‌یه و ڕاستی كرد دوو پاداشت.
ئه‌وانه‌ی ڕوو له لۆژیك و كۆششی نوێ له‌سه‌ر ئیسلام ناكه‌ن، به‌ڕای ئه‌م دكتۆره‌ی ئه‌زهه‌ر، كه‌سانێكن ده‌ق پێش ئه‌قڵ ده‌خه‌ن، هه‌رگیز ئیسلامیش داوای نه‌كردووه ئه‌قڵ بخرێته خزمه‌تی ده‌قه‌وه و ئه‌قڵ وه‌ك شتێكی لاوه‌كی ته‌ماشا بكرێت.
پێش ده‌یان ساڵ، جه‌مال به‌نا بیرمه‌ندی ناوداری میسڕ، كتێبێكی له‌سه‌ر حیجاب نووسی و له پێشه‌كییه‌كه‌یدا به ڕوونی هۆكاری دانانی ئه‌و كتێبه‌ی باس ده‌كات و له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌شدا به به‌ڵگه‌ی ده‌قه‌كان ده‌یسله‌مێنێ هه‌رگیز ئه‌و بابه‌ته پێوه‌ندی به ئاینه‌وه نییه، به‌ڵكو ته‌نیا نه‌ریتی عه‌ره‌به و له پێشه‌كییه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: له ماوه‌ی هه‌زار ساڵدا، ژنی موسڵمان پابه‌ندی بۆچوونی زانایان بوون و ناچار كراون ڕوویان به په‌چه داپۆشن، له خوێندن بێبه‌ش بكرێن، نه‌چنه سه‌ر كار، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه تێكه‌ڵ نه‌بن و چوارده‌وره‌كه‌یان نه‌ناسن و هه‌موو ئه‌ركه‌كه‌یان بریتی بێت له ڕازیكردنی مێرد و منداڵخستنه‌وه و په‌روه‌رده‌كردنیان، به‌مه‌ش ژیانیان له نێوان ژووری چێشتلێنان و ژووری نوستن كورت كرایه‌وه.له ماوه‌ی ته‌نیا سه‌د ساڵێك ده‌بێ، له هه‌ندێ وڵاتانی ئیسلامی، بانگه‌وازی ئازادیی ژن هاته ئاراوه و جه‌نگێكی تاڵی له نێوان بانگه‌شه‌كه‌رانی حیجاب و سفوور به‌رپا كرد. ئه‌نجامه‌كه‌شی هه‌رچۆنێك بێت، كه‌مێك ژنی له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ سه‌رده‌می نوێ هێنا، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانی بانگه‌شه‌كه‌رانی په‌چه و ڕووپۆشی له‌ناو ببه‌ن.
جه‌مال به‌نا ده‌ڵێ، له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوودا، حیجابپۆشهكان بوونه زۆرینه ژنانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌یانبینی و خه‌ریكی كاری ڕۆژانه‌ن، وه‌ك پیشه‌ی پزیشكی، پارێزه‌ری، ژمێریاری و زۆر بواری تر و داموده‌زگه حكوومییه‌كانیان پڕ كرده‌وه، هه‌روه‌ها له میدیاكانیش هه‌ر به‌و حیجابه‌وه جێیان بووه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی تووشی چه‌ندان جۆر ڕه‌خنه و ڕێگرتنیش ده‌بوونه‌وه. حیجابپۆشهكان زۆرینه‌ن و به‌پێی دیموكراتیش بێت، ده‌بێ كه‌مینه پابه‌ندی زۆرینه بێت و چاودێرانیش ده‌بێ وه‌ك به‌شێك له كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه ته‌ماشایان بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی فه‌رامۆش بكرێ.