عه‌زیز عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی پێشمه‌رگه له سلێمانی، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له یاسای چاكسازی ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان خانه‌نشینی بكرێته یه‌ك ده‌سته و سندووقی خانه‌نشینی كارا بكرێته‌وه. تیشكیش ده‌خاته سه‌ر ئه‌وانه‌ی به نایاسایی خانه‌نشین كراون و ده‌ڵێ، به‌پێی یاساكه خانه‌نشینییه‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ئاماژه به‌وه‌ش دا كه ته‌نیا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه له سلێمانی، زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س خانه‌نشینی پێشمه‌رگه وه‌رده‌گرن.
یاسای چاكسازی چی ده‌گۆڕێت؟
ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه كه حكوومه‌ت به په‌رله‌مانی داوه و له په‌رله‌مانیش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می بۆ كرا و پاشان په‌سه‌ند كرا، شتێكی زۆر باشه ئه‌گه‌ر بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌رچاومان روون نییه له‌سه‌ری به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم واژووی له‌سه‌ر نه‌كردووه.
ئایا یاساكه خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌م پلانه دواتر چۆن رێك ده‌خرێته‌وه و مووچه‌كانیان چی به‌سه‌ر دێت؟
ئه‌وه‌ی له یاساكه و له ماده‌ی پێنج‌دا ئاماژه‌ی پێ دراوه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كانه، له سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه تا وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكار، ئه‌مانه هه‌ندێكیان ره‌نگه پێشمه‌رگه‌ی دێرین بن و مووچه‌یه‌كیان هه‌بێت، ئه‌و مووچه‌یه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و به‌پێی یاسای 38ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و یاسای 43ی كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر، به مووچه‌یه‌كی شایسته خانه‌نشین ده‌بنه‌وه و پله‌كانی پێشوویان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
به‌پێی یاسا، چاره‌نووسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه چی‌یان به‌سه‌ر دێت؟
به‌پێی یاساكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و ده‌بنه ده‌سته‌یه‌ك وه‌ك به‌غدای لێ دێت و سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكرێت، هه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان لێی سوودمه‌ند ده‌بن و هه‌میش خانه‌نشین، چونكه ئه‌و ده‌سته‌یه جێی وه‌زاره‌ت ده‌گرێته‌وه، ئه‌وكاته ئێمه ده‌توانین سندووقی خانه‌نشینی كارا بكه‌ینه‌وه و ئیتر خانه‌نشین سوودی لێ ده‌بینێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك مانگانه بڕێك پاره له مووچه‌ی دێته بڕین بۆ سندووقی خانه‌نشینی و دواتر وه‌ریده‌گرێته‌وه.
له ساڵی 1991ه‌وه تا ئێسته ئه‌م سندووقی خانه‌نشینییه نادیاره، ئه‌م پاره‌یه ده‌چێته‌وه خه‌زێنه و حكوومه‌ت خه‌رجی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌ویش ده‌یداته‌وه به مووچه و خه‌رجی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و سندووقی خانه‌نشینییه كارا بكرێته‌وه، ئه‌وكاته خانه‌نشین كێشه‌ی مووچه‌ی نامێنێت، چونكه ئێسته من مووچه‌ی مانگی یه‌كی 2019م خه‌رج كردووه، یه‌ك ساڵ مووچه‌ی خانه‌نشینی له دواوه‌یه، چوار مانگیش بووه به پاشه‌كه‌وت، ئه‌مه ساڵێك و چوار مانگ، واتا 16 مانگ خانه‌نشین له‌دواوه‌یه.
ده‌گوترێ ئامانجی ده‌رچوونی یاسای چاكسازی بۆ هێنانه‌دیی دادپه‌روه‌ری له مووچه و زیادكردنی كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینییه، هیچ ئامارێك هه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا ژماره‌ی ئه‌وانه چه‌نده كه مووچه‌كانیان زۆر كه‌مه؟
له هه‌رێمی كوردستاندا نزیكه‌ی 70 بۆ 80 هه‌زار كه‌س مووچه‌كه‌یان له نێوان 200 بۆ 220 هه‌زار دیناره، ئه‌مه‌ش كه‌مترین مووچه‌یه و ئێسته هیچ كه‌سێك پێی ناژی، هه‌موویشیان ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و مووچهخۆرانهن كه له كاتی خۆیاندا 25 ساڵ و 35 ساڵ و 40 ساڵ خزمه‌تی فه‌رمانبه‌رییان هه‌بووه.
مامۆستای خۆم هه‌یه 43 ساڵ خزمه‌تی هه‌یه و مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی 220 هه‌زار دیناره، بۆیه ده‌بێ یاسای چاكسازی ئه‌م مووچانه بكاته 300 بۆ 400 هه‌زار دینار، وه‌ك یاسای ژماره نۆی 2014ی خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عێراق كه ده‌رچووه، كه‌مترین مووچه‌ی كردووه به 400 هه‌زار دینار، ئێسته‌یش كه هه‌مواری یاساكه‌یان كردووه‌ته‌وه، كه‌مترین مووچه‌یان كردووه به 500 هه‌زار دینار، ئه‌مه جگه له چه‌ندان ئیمتیازی تر كه ده‌یانگرێته‌وه.
ئێسته كه لێره فه‌رمانبه‌ر خانه‌نشین ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر 40 بۆ 50 ساڵیش خزمه‌ت هه‌بێت، 80%ی مووچه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی ده‌بێت به خانه‌نشینی بۆی، به‌ڵام به‌پێی هه‌مواری خانه‌نشینی عێراق ئه‌گه‌ر كه‌سێك 39 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت، به 100%ی مووچه‌كه‌ی خانه‌نشین ده‌بێت، ئه‌وجا ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه و منداڵ و هاوسه‌ریشی بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام لێره كه خانه‌نشین ده‌كرێت، خاوه‌نی گه‌وره‌ترین بڕوانامه و نه‌خوێنده‌وارێك وه‌ك یه‌ك مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن.
پێش په‌سه‌ندكردنی یاساكه ده‌گوترا نادادییه‌كی زۆر له ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌راندا هه‌یه، چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌مه ده‌كرێت؟
ئه‌م یاسایه ده‌بێ حكوومه‌ت رێنوێنیی پێ ده‌ربكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم واژووی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌كرێته‌وه، ئێمه ئێسته هیچ بهرچاوڕوونییهكمان نییه، چونكه ئه‌م یاسایه هه‌ر تایبه‌ت نییه به خانه‌نشینی، به‌ڵكو تایبه‌ته به كه‌سوكاری شه‌هید، زیندانی سیاسی، كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر، به كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو چین و توێژه‌كان.
ئه‌م یاسایه ئه‌گه‌ر چاكسازی بكات له دهرماڵهكانیشدا ده‌یكات، بۆ نموونه ژمێریارێك لای من یه‌ك دینار ده‌رماڵه‌ی نییه، به‌ڵام ژمێریارێك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا 100% ده‌رماڵه‌ی هه‌یه، ئه‌مه نادادییه‌كی زۆره، ته‌ماشاكه 56%ی مووچه‌ی هه‌رێم بۆ ده‌رماڵه ده‌ڕوات. هه‌ندێ ده‌رماڵه یاساییه، بۆ نموونه به‌پێی بڕوانامه ده‌رماڵه‌ی هه‌یه، ده‌رماڵه‌ی پله‌وپایه‌ش هه‌یه، به‌رپرسی به‌ش ده‌رماڵه‌یه‌كی هه‌یه و جێگری سه‌رۆك به‌شیش به‌هه‌مانشێوه كه ئه‌مه مافی خۆیانه، به‌ڵام نادادییهكه ئه‌وه‌یه هه‌مان فه‌رمانبه‌ر ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانیان جیایه، یه‌كیان وه‌ریده‌گرێت و ئه‌ویتر وه‌ریناگرێت.
ژمێریارێك لای من یه‌ك دینار ده‌رماڵه‌ی نییه، به‌ڵام ژمێریار له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا 100% ده‌رماڵه‌ی هه‌یه و ئه‌مه نادادییه‌كی زۆره
خانه‌نشینی سه‌ربازی و ئه‌وانه‌ی به نایاسایی خانه‌نشین كراون یان ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، چی‌یان به‌سه‌ر دێت؟
كه یاسا ده‌رچوو و حكوومه‌ت رێنوێنیی پێ ده‌ركرد، ئیتر كه‌س مافی ناخورێت، ئه‌وه‌یشی به نادادپه‌روه‌ری خانه‌نشین كراوه، ده‌بێت بێته‌وه سه‌ر رێچكه یاساییه‌كه‌ی خۆی، له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه هه‌ندێك پله‌وپایه‌ی زیادی پێ درابێت، ئه‌وكاته یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت و هه‌ر كه‌سه و به‌پێی خزمه‌ت و مافی خۆی مووچه‌ی پێ ده‌درێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاساكه (ئه‌سه‌ری ره‌جعی) هه‌بێت، ده‌بێ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته خانه‌نشینی و خانه‌نشین كراون، به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه له كه‌رتی سه‌ربازی بووبێت، ده‌یخه‌نه‌وه جێی خۆی، پێشتر له هه‌ر پله و پۆستێكدا بووبێت، ده‌چێته‌وه سه‌ر هه‌مان پله‌ی پێشووی.
به‌پێی ئه‌م یاسای چاكسازییه و له بابه‌تی خانه‌نشینیدا، ئه‌گه‌ر كه‌سێك 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و ته‌مه‌نی 45 ساڵ بێت، خانه‌نشین ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پله‌یه‌كی زیاتری له‌وه‌ی خۆی پێ درابێت، لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه و رێك ده‌خرێته‌وه.
ده‌رماڵه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه چۆن رێكخراوه، ئایا هه‌موو خانه‌نشینێك ده‌رماڵه‌ی هه‌یه؟
ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ر و منداڵ بۆ پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین خه‌رج ده‌كه‌ین، هه‌موو ساڵێك فۆڕمیان بۆ پڕ ده‌كه‌ینه‌وه، به‌پێی ئه‌و فۆڕمه‌ی پڕی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌یه ده‌رماڵه‌ی نییه چونكه خێزان و منداڵی نییه، هه‌یشه پڕی ناكاته‌وه، یان هاوسه‌ره‌كه‌ی فه‌رمانبه‌ره له شوێنی تر و وه‌ری ناگرێت.
وشه/ سلێمانی- هه‌ستیار عه‌بدوڵا