حكوومه‌تى چین ڤیدیۆیه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه گوایه هى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونه‌ته‌وه و ئێسته چاك بوونه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو یه‌كى شوبات، ئاماژه‌ی بۆ ڤیدیۆیه‌ك كردووه كه له میدیاكانى حكوومه‌تى چین بڵاو كراوه‌ته‌وه. ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ ماوه‌ى ڤیدیۆكه ته‌نیا 11 چركه‌یه و كۆمه‌ڵێك كه‌س له‌م گرته‌یه ده‌رده‌كه‌ون گوایه ئه‌وانه‌ن نه‌خۆشیى كۆرۆنایان گرتووه و چاك بوونه‌ته‌وه.
چین: بیست تووشبووى كۆڕۆنا نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه
میدیاكانى حكوومه‌تى چین ده‌ڵێن، ژماره‌یان 20 كه‌سه و له شارى وهان نیشته‌جێن كه به ناوه‌ندى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه كوشنده‌كه داده‌نرێت، ڤیدیۆكه‌یش هه‌ر له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى شاره‌كه گیراوه، گوایه ئێواره‌ى هه‌ینى نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
هه‌ندێك لایه‌ن و میدیا گۆمان له راستیى ڤیدیۆكه ده‌كه‌ن، له‌وانه رۆژى بیبۆلز ده‌یلى چینى گوتوویه‌تى، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ئه‌و ژماره زۆره به یه‌ك رۆژ چاك بوونه‌ته‌وه.
ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه سه‌رانسه‌رى دنیا به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌ژاوه و سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان ده‌ڵێن، تا ئێسته زیاتر له 220 كه‌س به‌م ڤایرۆسه گیانیان له ده‌ست داوه.