ده‌سته‌به‌ركردنى كرێكارانى كه‌رتى تایبه‌ت، واى كردووه جارێكى تر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانى حكوومه‌ت تا خۆیان تۆمار بكه‌ن و له داهاتوو خانه‌نشین بكرێن. به‌ڵام به‌رپرسێك ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه "به‌شێك له خاوه‌ن كاره‌كان فێڵ له داهاتووى كرێكار ده‌كه‌ن و ده‌بێ سزا بدرێن".
وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌پێى یاساى ژماره چوارى ساڵى 2012، ده‌سته‌به‌ریی و خانه‌نشینى كرێكارانى كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام به چه‌ندان هۆكارى جیاجیا، كرێكاران تۆمار ناكرێن.
سه‌ید باقى عه‌بدولكه‌ریم كرێكارێكى /31 ساڵ/ی هه‌ولێره، سه‌رقاڵى مامه‌ڵه‌كه‌ی بوو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كار و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ربه وه‌زاره‌تى كار، بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی له داهاتوودا. وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر دڵنیا بم دواى 60 ساڵى خانه‌نشین ده‌بم، هه‌رگیز ده‌ست له پیشه‌كه‌م به‌رناده‌م".
سه‌ید بۆ "وشه" گوتی، "پێویسته دڵنیا بكرێمه‌وه تا له داهاتوودا ساڵانه ناسنامه و بڕى خانه‌نشینى پێویست به حكوومه‌ت بده‌م، چونكه داهاتووم گرنگه به‌لامه‌وه كه مسۆگه‌ر بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پیریدا مرۆڤ ناتوانێ كار بكات و بژێوی دابین بكات".
بابه‌تی ده‌سته‌به‌ری كرێكار یه‌كێكه له پرسه گرنگه‌كانی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌ت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوو یاسای تر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بۆشاییه‌كی یاسایی نه‌مێنێته‌وه كه كرێكار و خاوه‌ن كاری كه‌رتی تایبه‌ت، گه‌ره‌نتی نه‌كرێن بۆ داهاتوو.
به‌ڵام ئه‌ندامێكى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كه‌رتی تایبه‌ت به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه بۆ مه‌به‌ستی پێناسه و شیكردنه‌وه‌ی بابه‌تی ده‌سته‌به‌ریى كرێكار، باس له‌وه ده‌كات كه خاوه‌ن كار فێڵ له كرێكار ده‌كه‌ن. به‌گوته‌ی ئه‌و "به‌ڵێنى كاریان پێ ده‌ده‌ن به مه‌رجێك داواى ده‌سته‌به‌رى نه‌كه‌ن".
بڕی ده‌سته‌به‌رى بۆ داهاتووى كرێكار تا خانه‌نشین بێت، 5% له كرێی كاره‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ 12% كه ده‌بێت خاوه‌ن كار له‌بری كرێكار بیدات
سامان عادل فه‌رمانبه‌رى حكوومه‌ته له‌و لیژنه‌یه‌دا، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "له دوو ساڵى ڕابردوودا چه‌ندان خاوه‌ن كار سزاى دارایی دراون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كرێكاریان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه تا درۆیان بۆ بكه‌ن یان له‌كاتى سه‌ردانى لیژنه‌كان به‌شێكیان خۆیان وه‌ك كه‌سوكارى خاوه‌ن كاره‌كه بناسێنن و داواى ده‌سته‌به‌رى نه‌كه‌ن".
"بڕی ده‌سته‌به‌رى بۆ داهاتووى كرێكار تا خانه‌نشین بێت، 5% له كرێی كاره‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ 12% كه ده‌بێت خاوه‌ن كار له‌بری كرێكار بیدات، دواتر كۆی گشتیی پاره‌كه بۆ كرێكاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه" عادل واى گوت.
له به‌رانبه‌ردا ه‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه ژماره‌یه‌كى زۆرى كرێكار ده‌سته‌به‌ر كراون لای حكوومه‌ت، به‌رده‌وامیش ده‌بن تا داهاتووى كرێكار مسۆگه‌ر بكه‌ن.
عارف حیتۆ به"وشه"ی راگه‌یاند، "به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له هه‌رێمی كوردستان ئێسته 83 هه‌زار كرێكاری ده‌سته‌به‌ركراو هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى داهاتوویان مسۆگه‌ر بێت و خانه‌نشین بن".
حیتۆ ده‌ڵێ، "وه‌زاره‌ت پێداچوونه‌وه‌ی به بازاڕدا كردووه و پێشنیاری كردووه، كه‌مترین مووچه‌ی كرێكاری ناكارامه 285 هه‌زار بێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی ئێمه بۆ زیادكردنی مووچه‌ی كرێكار ناچێته بواری جێبه‌جێكردن تا سه‌رۆكی حكوومه‌ت واژووی ده‌كات".
"ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت واژوو له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره بكات، ئه‌وه خاوه‌نكار ناچار ده‌كرێ پابه‌ند بێت به بڕیاری حكوومه‌ته‌وه بۆ زیادكردنی مووچه‌ی كرێكار، بڕیاره‌كه‌یش هه‌موو كرێكارانی ناكارامه ده‌گرێته‌وه، مه‌به‌ست له كرێكاری ناكارامه ئه‌و كرێكارانه‌ن كه پسپۆڕ نین، واته شاگرد یان كارێكی تر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش هه‌نگاوێكى باشه بۆ داهاتوویان".
یه‌كێك له بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی كار ئه‌وه‌یه هه‌ر كاتێك كۆمپانیا یان شوێنێك له كه‌رتی تایبه‌ت گرێبه‌ستی كاركردن له‌گه‌ڵ كرێكار واژوو ده‌كات، پێویسته ده‌سته‌به‌ری كاریش بۆ كرێكاره‌كه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له دوای 25 ساڵ كاركردن، بۆ كرێكاره‌كه به خزمه‌ت هه‌ژمار بكرێت، ئه‌گه‌ر كرێكاری كه‌رتی تایبه‌ت بێت یان خۆی خاوه‌نكار بێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكى ڕێكخراوى شكۆ بۆ كرێكار، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر كاره‌كان توندوتۆڵ بكرێن، نزیكه‌ی 300 هه‌زار كرێكار له كوردستان پێویستیان به ده‌سته‌به‌رییه.
ڕه‌سووڵ قادر بۆ "وشه" گوتی، "ئێسته له هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 100 هه‌زار كرێكار ده‌سته‌به‌ر كراون، به‌ڵام نزیكه‌ى 300 هه‌زاریش ماون پێویستیان به ده‌سته‌به‌رییه، ئه‌وه‌یش به‌پێى گه‌ڕانێكى مه‌یدانى ئێمه له ساڵى 2017دا".
ئه‌وه‌یشی گوت، "پێویسته فۆرمی ژماره (1 و 6 و 7) كه تایبه‌تن به خه‌رجكردنی پاداشتی كۆتایی راژه بۆ كرێكار، فۆرمی ژماره دوو تایبه‌ت به خانه‌نشینی كرێكار له یاسای ژماره چواری ساڵی 2012 كه هه‌مواری یاسای خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كرێكارانه، له‌لایه‌ن كرێكاره‌وه پڕ بكرێنه‌وه".
سێ جۆر خانه‌نشینی هه‌ن به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م، كرێكاری پیاو ته‌مه‌نی گه‌یشته 63 ساڵ و ژنیش ته‌مه‌نی بگاته 55 ساڵ، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی 20 ساڵ خزمه‌تی ده‌سته‌به‌ركراوی هه‌بوو، ده‌توانێ داوای خانه‌نشینی بكات.
دووه‌م، ئه‌گه‌ر له كاتی كاردا كرێكار كۆچی دوایی بكات، كه‌سوكاری ده‌توانن داوای خانه‌نشینی بكه‌ن.
سێیه‌م، كه‌مئه‌ندامبوونی كرێكار، به بڕیاری لیژنه‌ی پزیشكی كه رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی دیاری ده‌كات و ئه‌گه‌ر له سه‌رووی 35% بێت، خانه‌نشین ده‌كرێت، به‌و مه‌رجه‌ی ده‌سته‌به‌ر كرابێت.