خەونەكە نزیكە.. شاحینەیەك بۆ هەموو مۆبایلێك

:: PM:09:30:02/02/2020 ‌
كۆمپانیاكان لە هەوڵدان بۆ دروستكردنی شاحنەیەكی مۆبایل بۆ شەحن كردنەوەی هەموو جۆرە مۆبایلێك، پەرلەمانی ئەوروپی بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری ناچاركردنی كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیایان پەسند كرد بۆ بەكارهێنانی یەكجۆری شەحن كردنەوە.

بەهۆی جیاوازیی سیستمی بارگاوی كردنەوەی مۆبایلەكان كە كۆمپانیا بەرهەمهێنەكانیان بڕیاری لەسەر دەدەن، بارگاویكردنەوە "شاحنە"ـی مۆبایل بووەتە یەكێك لە گرفتەكانی بەكارهێنەرانی مۆبایلی زیرەك، كۆتایی هەفتەی رابردوو پەرلەمانی ئەوروپی بڕیاریدا كە دەبێت ئەو كۆمپانیایانەی مۆبایلەكانیان لە كیشوەری ئەوروپا دەخەنە بازاڕەوە، لەسەر یەك جۆر بارگاوی كردنەوە بگەنە رێككەوتن و كۆتایی بە فرە جۆری بارگاویكەری مۆبایل بهێنن.

یەكێتیی ئەوروپا كۆمپانیاكانی مۆبایل ناچار دەكات شاحنەكان یەك بخەن

بەپرسانی پێوەندار لە یەكێتیی ئەوروپا سەرقاڵی تاوتوێكردنی رێگەیەكی نوێن بە زیادكردنی ژمارەی كێبڵ و سەرە شاحنەكان، گوشاریش بخەنە سەر كۆمپانیاكانی دروستكردنی مۆبایل كە كڕیاران ناچار نەكەن لەگەڵ كڕینی هەر مۆبایلێك شاحنەكەش بفرۆشن.
بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان یەكێتیی ئەوروپا كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریكی دروستكەری مۆبایلی ئایفۆنی ناچار كردووە كە شاحنەكەی بگۆڕێت تا بگونجێت لەگەڵ شاحنەكانی تر.

 
بەرپرسانی ئەوروپی دەڵێن، ئەو گۆڕانكارییانە ژیانی بەكارهێنەران ئاسانتر دەكات و ئەو بڕیارە یارمەتیدەریش دەبێت بۆ ژینگە، ئەمەش لە كاتێكدایە شاخنە كۆنەكان كە ئێستە فڕێ دراون، 51 هەزار تۆن دەبن. 



وشە - فه‌رمان سادق

ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌