دابه‌شكردنی مووچه بۆ مانگی تشرینی دووه‌می 2019، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئاماده‌كاری كراوه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می 2019 و ورده‌كاری له گه‌نجینه‌كان ته‌واو كراوه.
وەزارەتی دارایی دەستی كردووە بە ئامادەكاری
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پاره‌ی پێویستی بۆ مووچه دابین كردووه و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی كردووه به ئاماده‌كاری.
له‌باره‌ی كاتی دابه‌شكردنی گوتی، ڕه‌نگه ڕۆژی پێنجشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا هه‌فته‌ی داهاتوو له رۆژی یه‌كشه‌م ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كه‌ن.
هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوای ته‌نگژه‌ی دارایی، پشت ده‌به‌ستێت به فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه به‌پێی ڕێككه‌وتنێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دێته ناردن.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له ناوه‌ڕاستی هه‌ر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و به داهاتی ناوخۆیی و پاره‌ی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه و فرۆشتنی نه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وتی مووچه له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگیرا و پێدانی مووچه ئاسایی بووه‌ته‌وه. له پێنجی سه‌ره‌تای هه‌ر مانگێك له هه‌رێمی كوردستان مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.