ڕۆژ دوای ڕۆژ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ڕووداوه ته‌مومژاوییه‌كه‌ی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د و منداڵه‌كه‌یان زیاتر ئاشكرا ده‌بێ. هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كه‌دا و تا داخستنی دۆسیه‌كه‌یش له‌لایه‌ن دادگای سلێمانییه‌وه ڕای گشتیی گومانی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پۆلیسی به‌ڵگه و تاوان به ته‌واوی ئه‌و گومانانه‌ی یه‌كلا كرده‌وه.
شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2019 له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا ته‌رمی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د كه دوو ڕۆژنامه‌نووسی سلێمانی بوون له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا دۆزرایه‌وه، 24 سه‌عات به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌دا تێپه‌ڕ نه‌بوو، چه‌ند ده‌زگایه‌كی ته‌ناهیی له سلێمانی ڕایان گه‌یاند، كه ڕووداوه‌كه خۆكوژی بووه و ئامانج بابانی ژن و منداڵه‌كه‌ی كوشتووه، به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه نه‌ك له‌لایه‌ن خێزانی ئامانج بابانی، به‌ڵكو له‌لایه‌ن ته‌واوی ڕای گشتیی ڕه‌ت كرایه‌وه و ته‌نانه‌ت به قسه‌یه‌كی "گاڵته‌جاڕانه دانرا".
ئه‌مڕۆ ڕاستی زیاتر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئامانج بابانی و لانه‌ی هاوسه‌ری ده‌ركه‌وت
له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دادگای سلێمانی به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌كانی پۆلیسی سلێمانی له‌ژێر "گوشار" بڕیاری داخستنی دۆسیه‌كه‌ی ده‌ركرد. خێزانی ئامانج بابانی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگایشیان ڕه‌ت كرده‌وه. محه‌مه‌د نووری باوكی ئامانج بابانی به "وشه" گوت، ئه‌وه‌ی دادگای سلێمانی بڕیاری لێداوه ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه "كوڕی من بكوژ نییه و تا ئێسته ده‌ستی له چه‌ك نه‌داوه".
باوكی ئامانج بابانی گوتی، تازه ڕووداوه‌كه تێپه‌ڕی، به‌ڵام هیوادارم حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حه‌قی خوێنی ئامانج و خێزانه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ ڕاستی زیاتر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئامانج بابانی و لانه‌ی هاوسه‌ری ده‌ركه‌وت. پۆلیسی به‌ڵگه و تاوان دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری بڕیاری دادگای سلێمانی ڕایان گه‌یاند، كه چوار قه‌وانی گوله له ڕووداوه‌كه‌دا دیار نییه و گومان له‌و ڕووداوه‌دا زۆره.
جیا له هه‌وڵی میدیاكانی لاهوور بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ڕاستی ڕووداوه‌كه‌ی ئامانج بابانی دادگای سلێمانیش به‌یاننامه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى ده‌كرد
پۆلیسی به‌ڵگه و تاوان كه به‌پێی یاسا چاوه‌ڕوانی قسه‌ی هه‌موو لایه‌ك و بڕیاری دادگا ده‌كات دواتر لێكۆڵینه‌وه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یشیان ئاشكرا كرد كه "ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی په‌له‌یان كردووه" له ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان.
جه‌بار ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڵگه‌كانی تاوانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی زانیارییه‌كانی خسته‌ڕوو ڕای گه‌یاند، پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه، چونكه گومان هه‌یه كه‌سی تر و چه‌كی تر له ڕووداوه‌كه‌دا هه‌بن.
هه‌ر زوو دوای ئه‌و ڕاستییانه‌ی ئه‌مڕۆ خرانه ڕوو، میدیاكانی سه‌ر به لاهوور جه‌نگی هێرشیان بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ڕاستییه‌كان ده‌ست پێ كرد و تا ئێسته‌یش ده‌یانه‌وێ ئه‌و گومانانه بشارنه‌وه، بۆیه په‌لاماری كه‌سی تر ده‌ده‌ن.
گومانه‌كان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه‌ی ئامانج بابانی پێشتر كه‌ناڵی ئێن ئارتی كه ئه‌و تێیدا پێشكه‌شكار بووه، نهێنی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری باسكردووه. هاوكات به‌شێك له سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌سێكی ئێرانی و ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب تۆیۆتا له‌نزیك ڕووداوه‌كه بووه.
جیا له هه‌وڵی میدیاكانی لاهوور بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ڕاستی ڕووداوه‌كه‌ی ئامانج بابانی، دادگای سلێمانیش كه به‌هۆی ئه‌و دۆسیه‌وه گومانی كه‌وتووه‌ته سه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی به‌په‌له ده‌ركرد و ده‌یانه‌وێ قسه‌كانی پۆلیسی به‌ڵگه و تاوان په‌رده‌پۆش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌یش له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ڵگه بخه‌نه ڕوو ده‌ڵێن، قسه‌كانی پۆلیسی به‌ڵگه تاوان نایاساییه.
به بڕوای شاره‌زایانی یاسایی پۆلیسی به‌ڵگه و تاوان بۆی هه‌یه هه‌ركاتێك گومانی له كه‌یسێك هه‌بوو داوای لێكۆڵینه‌وه بكاته‌وه، بۆیه ئاساییه له كه‌یسی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د منداڵه‌كه‌یان داوای لێكۆڵینه‌وه بكرێته‌وه. هه‌روه‌ك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته ئه‌و دۆسیه‌یه حیسابی سیاسیی بۆ نه‌كرێ و هه‌وڵی به‌لاڕێدا بردنی نه‌درێ.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" خێزانی ئامانج بابانی له داهاتوو بڕیاری دادگای سلێمانی ته‌میز ده‌كه‌نه‌وه و جارێكی تر داوای لیكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌مڕۆ كه چه‌ندان ڕاستی تر له‌سه‌ر دۆسیه ته‌مومژاوییه‌كه‌ی شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 ئاشكرا كرا.
ماوه‌ته‌وه به‌گوترێ كه به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ تێكدانی دۆخی كوردستان و دروستكردنی ئاسته‌نگ بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌لایه‌ن چه‌ند میدیایه‌كه‌وه هه‌وڵی به‌لاڕێدا بردنی ژماره‌یه‌ك كه‌یس و دۆسیه‌ی گرنگی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌درێ، كه لای ڕای گشتیی جێی بایه‌خه ئه‌وه‌یش بۆ گومان خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و به ئومێدكردنی هاووڵاتییانی كوردستان.