شێوه‌كارێكی سلێمانی، وێنه‌ی گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی سلێمانی دۆكۆمێنت ده‌كات تا وه‌ك ئه‌رشیڤێكی شاره‌كه سوودی لێ ببینرێت.
فرود باقی 45 ساڵ، له گه‌ڕه‌كی سابوون كه‌رانی شاری سلێمانی له دایك بووه و ده‌رچووی به‌شی هونه‌ره له مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایان له ساڵی 2000 چووه‌ته ناو ھونه‌ری شێوه‌كاری و له بواره جیاوازه‌كاندا وێنه ده‌كێشێت و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه سه‌رقاڵی به ئه‌رشیفكردنی گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی سلێمانی.
له ساڵی 2013ـه‌وه شێوازێكی نوێی كاركردنی تاقیكرده‌وه و ده‌ستی كرد به دۆكۆمێنت كردنی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی كه خۆی تێیدا گه‌وره بووه، پاشان ورده ورده ده‌ستی كرد به كێشانه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانیتری سلێمانی وه‌ك "مه‌ڵكه‌ندی، ده‌رگه‌زێن، شێخان و سه‌رشه‌قام" و چه‌ندان گه‌ڕه‌كی تری شاره‌كه
له ساڵی 2017 دا پێشانگایه‌كی بۆ نمایش كردنی ئه‌و تابلۆیانه كرده‌وه كه تایبه‌ت بوو به گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی سلێمانی، له‌و پێشانگایه‌شدا 21 تابلۆی نمایش كرد، به‌ڵام له‌و پێشانگایه‌دا تابلۆكانی ھێنده سه‌رنج ڕاكێش بوو كه زۆربه‌ی تابلۆكانی له‌لایه‌ن ناوه‌نده كولتوورییه‌كان و مۆزه‌خانه‌كان و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی سلێمانیه‌وه كڕدران.
ئەم شێوەکارە بۆ پاراستنی کولتوورە کۆنەکانی سلێمانی ئەم وێنانەی کێشاوە
دوو ئامانج له پشت كێشانی وێنه‌ی گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی سلێمانییه‌وه هه‌یه كه ئه‌م شێوه‌كاره بۆ "وشه"ی ئاشكرا كرد و ده‌ڵێ، ئامانجێكیان په‌یامێكه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران كه ئه‌و شوێنه كه‌له‌پوریانه بپارێزن و ئامانجێكه‌یتریش ئه‌وه‌یه كه دۆكۆمێنتی گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی سلێمانی بكه‌م بۆ مێژوو و بۆ نه‌وه‌كانی داھاتوو.
ئه‌م شێوه‌كاره بۆ كێشانی وێنه‌كانی بۆیه‌ی گواش به‌كارده‌ھێنێت كه به ئاو ده‌گیرێته‌وه و ڕه‌نگێكی جوان به تابلۆكان ده‌به‌خشێت به فڵچه له‌سه‌ر خام ئه‌و وێنانه ده‌كێشێت كه به خایاڵیدا دێت.
فرود خاوه‌نی سێ پێشانگای تایبه‌ته له سلێمانی و به‌شداریشی له 48 پێشانگای ھاوبه‌شدا كردووه له ھه‌رێمی كوردستان و له ئێران و ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام خه‌ونی ھه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان پێشانگا بكاته‌وه تا ھه‌م ئه‌زموونی خۆی ده‌ربخات و ھه‌میش گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی سلێمانی به وڵاتان بگه‌یه‌نێت.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د