له بنكه‌ی ئسپیرانزای وڵاتی ئه‌رژه‌نتین كه تایبه‌ته به توێژینه‌وه له‌باره‌ی جه‌مسه‌ری باشووری گۆی زه‌وی، زانایان تووشی شۆك بوون، له‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ناوچه‌كه به به‌رده‌وامی ڕوو له هه‌ڵكشانه و ئه‌مه‌یش ژیانی زینده‌وه‌رانی ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جیهانیش تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره بكات.
ناوه‌نده توێژینه‌وه‌كه بڵاوی كرده‌وه، كه له ڕۆژانی ڕابردوو پله‌ی گه‌رمی سێ پله وه‌ك نزمترین و 18 پله وه‌ك به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له جه‌مسه‌ری باشوور تۆمار كراوه، ئه‌مه‌یش گه‌رمترین پله‌یه له ماوه‌ی سه‌دان ساڵی ڕابردوو له جه‌مسه‌ره‌كانی گۆی زه‌وی تۆمار كرا بێ و ده هێنده له پله‌ی گه‌رمی ساڵانی ڕابردوو زیاتره، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ناوچه‌كه گه‌رمترین هاوینی هه‌بووبێت.
زینده‌وه‌ره‌كان له‌ناو ده‌چن و شاره‌كان ژێر ئاو ده‌كه‌ون
هاوكات زانایانی بنكه‌ی
ئسپیرانزا له ئه‌نجامی گه‌ڕانیان له ناوچه‌كه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه چینی به‌سته‌ڵه‌كی جه‌مسه‌ری باشووری گۆی زه‌وی، زۆر له‌وه خێراتر ده‌ستی به توانه‌وه كردووه، كه پێشبینی ده‌كرا، به تایبه‌ت له به‌شی ڕۆژئاوای جه‌مسه‌ره‌كه پێشبینی ده‌كرێ له چه‌ند ساڵی داهاتوو سه‌رجه‌م شاخه به‌فرینه‌كان بتوێنه‌وه و ئاستی ئاوی زه‌ریاكان به ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر به‌رز ببێته‌وه.
د‌یڤید دودویل یه‌كێك له توێژه‌ران له‌وباره‌وه گوتی، ساڵانه چه‌ند ملیمه‌ترێك شاخه به‌فرینه‌كان ده‌توێنه‌وه، جیا له‌وه‌ی به‌فری باریو كه‌ڵه‌كه ناكات و ده‌بن به ئاو، به‌مشێوه‌یه پێشبینی ده‌كرێ له داهاتوویه‌كی نزیك ئاشتی ئاوی زه‌ریاكان دوو مه‌تر به‌رز ببێته‌وه، به گشتی تا ساڵی 2050یش پێشبینی ده‌كرێ زیاتر له 300 ملیۆن كه‌س به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما كۆتایی به ژیانیان بێت و لافاوی یه‌كجار گه‌وره و مه‌ترسیدار دروست ببێت.