ژنێکی دانیشتووی شاری کۆیە لە ماڵی باوکی بە تاپڕ فیشەکێکی بە خۆیەوە نا و خۆی کوشت. بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە زانیاریی تری ڕووداوەکەی بە "وشە" گوت.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم 10ی شوبات، ژنێک لە شارۆکەی کۆیە لە ماڵی باوکیدا خۆی کوشت، بەڵام تاکوو ئێستە هۆکاری خۆکوشتنەکەی بۆ میدیاکان ڕوون نەکراوەتەوە.
لەبارەی ئەم ڕووداوی خۆکوشتنەی شارۆکەی کۆیە، عەلی عەبدوڵا بهرێوبهری پۆلیسی كۆیه به"وشه"ی ڕاگهیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێك له ماڵی باوكی به تاپڕ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ئەو ژنە خێزاندار بووە و یەک منداڵی لەدوای خۆی بەجێ هێشتووە
ئەو بهڕێوبهرە زیاتر لەبارەی ڕووداوی خۆکوشتنەکەوە گوتی، نازانرێت بۆچی كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، بهڵام لێكۆلینهوه له رووداوهكه دهستی پێ كردوه.
بەپێی زانیارییەکانی دەست "وشە" کەوتوون، ئەو ژنە خێزاندار بووە و یەک منداڵی لەدوای خۆی بەجێ هێشتووە، ڕووداوهكهش له ماڵی باوكی ڕووی داوه، پۆلیس دڵنیایی دەدات کە ڕووداوەکە خۆکوژیی بووە.
له ساڵی ڕابردوو له كۆی 375 حاڵهتی توندوتیژی بهرانبهر ژنان، 46 حاڵهتییان بە خۆکوشتنی ژنان کۆتاییان هاتووە، لهسهرهتای ساڵی 2020ــەوە چهند ژنێك خۆیان كوشتووه، زۆربەی هۆکارەکانیش بۆ کێشەی کۆمەڵایەتیی خێزانەکان دەگەڕێتەوە.