به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر، هۆشداری به هاووڵاتییان ده‌دات له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه و داوایان لێ ده‌كات له كاتی نوستن به‌كاری نه‌هێنن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ـی شوبات، له ئاگه‌دارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر بۆ هاووڵاتیان ئاشكرا كراوه، به‌هۆی ئه‌و سه‌رمایه‌ی رووی له ناوچه‌كه‌مان كردووه، پێویسته ئاگه‌داری خۆتان بن له به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی خۆ گه‌رمكردنه‌وه، وه‌ك نه‌وتی و غازی كاره‌بایی و له‌كاتی نوستن به‌كاریان مه‌هێنن.
له‌كاتی شوفێری و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، وریا بن
باس له‌وه‌ش كراوه، پێویسته شوفێران به‌یانیان له‌به‌ر پله‌ی به‌ستن، له‌كاتی شوفێری و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، وریا بن.
شاخه‌وان ده‌روێش ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه و به‌داواداچوون بۆ ڕووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی خراپیی كوالێتیی وایه‌ر و ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه و سویچ پلاكه‌كان، له وه‌رزی سه‌رمادا مه‌ترسی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتییان هه‌یه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره گوتی، به‌كارهێنانی غاز له‌و ئامێرانه وا ده‌كات ئۆكسجین له ژووره‌كان كه‌م ببێته‌وه، ئه‌وه‌یش ده‌بێته هۆكاری له هۆشچوونی هاووڵاتییان و ته‌قین و توانه‌وه‌ی ئامێرەکان، بۆیه پێویسته هاووڵاتییان هۆشیار بن.
ساڵانه چه‌ندان ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ڕوو ده‌ده‌ن، به‌گوته‌ی به‌رپرسانی به‌رگریی شارستانی، 50%ی ڕووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌هۆی ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه‌یه.