له پێشانگه‌ی سه‌نگاپوور بۆ فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی، كۆمپانیای ئێرباسی ئه‌وروپی په‌رده‌ی له‌سه‌ر نوێترین فڕۆكه‌ی خۆی لادا به ناوی مافریك و به بڕوای شاره‌زایانیش ئه‌و فڕۆكه‌یه پێشڤه‌چوونێكی گه‌وره‌ی جیهانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانییه و گۆڕانكاری گه‌وره‌ی تێدا به‌رجه‌سته كراوه.
فڕۆكه‌كه پێچه‌وانه‌ی فڕۆكه‌كانی پێشوو، سیسته‌می ستوونی تێدا به‌كارنه‌هێنراوه و به‌ڵكوو جۆرێك له ئاسۆیی پێ دراوه و باڵهكانیشی به ته‌واوی پێوه‌ستن به فڕۆكه‌كه‌وه، نه‌ك ته‌نیا له ناوهڕاستهوهی به په‌یكه‌ری فڕۆكه‌كه ببه‌سترێنه‌وه و دیزاینێكی زۆر جیاواز و پێشكه‌وتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ڕێگری له كاریگه‌رییه‌كانی كاربۆن بۆ سه‌ر فڕۆكه‌كه دروست ده‌كات و به ڕێژه‌ی 20% كاریگه‌ری كاربۆن له‌سه‌ر ئه‌م فڕۆكه‌یه به به‌راورد به فڕۆكه‌كانی تر كه‌متر ده‌بێت.
فڕۆكه‌كه وا به‌نزین كه‌متر له فڕۆكه‌كانی ئێسته به‌كار ده‌بات
ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، كه ئێرباس ساڵی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی فڕۆكه‌ی مافریكی به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكردووه‌ته‌وه و ئێسته‌یش به فه‌رمی خستوویه‌تییه ڕوو.
شێوه و دیزاینی فڕۆكه‌كه به بڕوای شاره‌زیان هاوشێوه‌ی فڕۆكه‌ی بی 52ی ئه‌مه‌ریكییه و پێشتر كۆمپانیای بۆینگی ئه‌مه‌ریكی پرۆژه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه‌ی به ناوی ئێكس 48 هه‌بوو، به‌ڵام دواتر فڕۆكه‌ی له‌مجۆره‌ی به‌رهه‌م نه‌هێنا و ده‌سبه‌رداری پرۆژه‌كه بوو.