وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌یه‌كی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ی ڕاگه‌یاند و مووچه‌ی مانگی 11ی وەزارەتێک دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ـی شوبات، به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری مووچه وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێ
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێ.
هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوای ته‌نگژه‌ی دارایی، پشت به فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه به‌پێی ڕێككه‌وتنێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دێته ناردن ده‌به‌ستێت.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له ناوه‌ڕاستی هه‌ر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و به داهاتی ناوخۆیی و پاره‌ی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه و فرۆشتنی نه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وتی مووچه له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگیرا و پێدانی مووچه ئاسایی بووه‌ته‌وه. له پێنجی سه‌ره‌تای هه‌ر مانگێك له هه‌رێمی كوردستان مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.