لە پێشانگەکانی ئۆتۆمبێلی هەولێر ئۆتۆمبێلی کۆن و نوێ دەست دەکەوێت.
بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو، بازاڕی ئۆتۆمبێلی له كوردستان سست كرد و پێشكه‌ش به عێراقی كردووه، جاران كه بازرگانانی عێراق له هه‌ولێر ئۆتۆمبێلیان ده‌كڕی، ئێسته خۆیان هاورده‌ی ده‌كه‌ن و كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان له كوردستان ته‌پاندووه و نرخیشیان به‌رز كردوونه‌ته‌وه.
له یه‌كی كانوونی دووه‌می 2020 به بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو، چاككراو له‌گه‌ڵ ژێرئاوكه‌وتوو، چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌م ئۆتۆمبیلانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌كار نه‌ده‌هاتن، سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری كوردستانیان ده‌برده ده‌ره‌وه و له ناوخۆیش رووداوی هاتوچۆیان زۆر بوو، جیا له‌وه‌ی بازاڕێكی بێكوالیتی دروست كردبوو.
به‌پێی بڕیاره‌كه، ته‌نیا ڕێ به هاورده‌كردنی دوو جۆر ئۆتۆمبێل ده‌درێت، ئه‌وانیش ئۆتۆمبێلی ڕۆیشتووی لێنه‌دراو، له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی سفر كیلۆمه‌تر. ئه‌و بڕیاره كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان درا، به‌ڵام ده‌سته‌به‌ری كاری كه‌م كردووه و بازاڕی ئۆتۆمبێلی كوردستانیشی پێشكه‌ش به عێراق كردووه.
بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی هه‌ولێر، له پانتاییه‌كی كۆتایی گه‌ڕه‌كی ئازادی هه‌ڵكه‌وتووه، كاتێك ده‌چیته ناوه‌وه، چه‌ندان پێشا‌نگه له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌كه‌دا هه‌ن و پڕ ئۆتۆمبێلن، له دوای عه‌سره‌وه ڕێیه‌كه‌ی به‌رده‌میشیان ده‌بنه سه‌كۆی پێشا‌نگه و له‌به‌ر ئۆتۆمبێل ڕێت نییه بڕۆی.
بڕیاری "قه‌ده‌غه‌كردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو" بازاڕی ئۆتۆمبێلی كوردستانی پێشكه‌شی به‌غدا كردووه، چونكه عێراق رێ به هاورده‌كردنی ده‌دات
له‌و بازاڕه هه‌ر له ئۆتۆمبێلی سفر كیلۆمه‌تره‌وه تا ده‌گاته لێدراو و بڕاوه و كاملبۆیاغ، به هه‌موو جۆر و ڕه‌نگێكه‌وه هه‌ن. سه‌ربه هه‌ر یه‌كێكیاندا ده‌كه‌ی، جۆره‌ها ئۆتۆمبێل له چاوه‌ڕوانی كڕیار ڕاگیراون و جاران كه به زوویی خاوه‌نی تازه‌یان بۆ ده‌دۆزرایه‌وه، له ساڵی نوێوه به ئه‌سته‌م ساغ ده‌بنه‌وه.
بێ بازاڕی باڵی به‌سه‌ر ئه‌و بازاڕه‌دا كێشاوه و ئه‌و پێشانگایانه‌ی ڕۆژانه زیاتر له شه‌ش ئۆتۆمبێلیان ده‌فرۆشت و زۆریان بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ده‌بران، ئێسته به گرێبه‌ستێك شوكرن. سه‌رباری ئه‌و بێ بازاڕییه، نرخی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به‌رز بوونه‌ته‌وه كه لێدراوی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و وڵاتانی ترن، به‌گوته‌ی خاوه‌ن پێشانگه‌كان "هه‌ر ئۆتۆمبێلێك له هه‌زار دۆلاره‌وه تا سێ هه‌زار دۆلاری چووه‌ته سه‌ر".
له‌و بازاڕه‌دا هه‌ڵۆ عه‌بدولعه‌زیز و هاوپیشه‌كانی له به‌رده‌م پێشا‌نگه‌كه‌ی گفتوگۆی بێ بازاڕییان ده‌كرد كه تا ئێسته هاوشێوه‌ی نه‌بووه، ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه "ئێسته بازرگانی عه‌ره‌ب نایه‌ن و له‌و مانگه‌دا ئۆتۆمبێلێكمان پێ نه‌فرۆشتوون، جاران زۆرترین كڕیاره‌كان ئه‌وان بوون".
كه‌مێك ئه‌ولاتر مام یوسف خاوه‌نی پێشانگه‌ی ڕه‌وه‌ند، دۆخی بێ بازاڕییان ده‌خاته ڕوو و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئێسته بازرگانانی عه‌ره‌ب بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل كه‌م دێنه هه‌ولێر.
مام یوسف كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پێشانگاكانی ئۆتۆمبیله، به"وشه" ده‌ڵێ، "كوردستان ئۆتۆمبێلی هێكجار زۆره و ساڵانه‌یش به لێشاو هاورده ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر بۆ خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق نه‌بێت، به ناوخۆی هه‌رێم ساغ نابنه‌وه و بازاڕه‌كه ده‌مرێت".
هه‌ر له‌و بازاڕه هاوكار حاجی عه‌لی خاوه‌نی پێشانگه‌ی نه‌ورۆز، بۆ "وشه" گوتی، "هه‌موو كه‌سێك توانای كڕینی ئۆتۆمبێلی سفری نییه، پێشتر ئۆتۆمبێلی لێدراو نرخه‌كانیان هه‌رزان بوو و ڕانه‌ده‌وه‌ستا، به‌ڵام له دوای سه‌ری ساڵه‌وه هیچ شتێك نه‌ماوه".
پێشتر كه ڕۆژانه له نووسینگه‌كه‌ی هاوكار پێنج گرێبه‌ست ده‌كرا، ئێسته ڕۆژ هه‌یه به‌بێ گرێبه‌ست به‌ڕێی ده‌كه‌ن. كه‌مێك خوارتر ئه‌كره‌م محه‌مه‌د خاوه‌نی پێشانگه‌ی ئه‌كره‌م كه ئۆتۆمبێلی سفر ده‌فرۆشێت، رای ده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌زاران كه‌س ئۆتۆمبێلیان هاورده ده‌كرد، ئێسته كاریان نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاری ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی لێدراو هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی ئۆتۆمبێلی سفر نه‌بووه، به‌ڵام كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بازاڕمان داناوه".
له‌و بازاڕه‌دا كه‌سانێك هه‌ن ته‌نیا ئۆتۆمبێلی لێدراوی ئه‌مه‌ریكی و كه‌نه‌دییان هاورده ده‌كرد و یه‌ك له‌وانه پێشانگه‌ی سوورداش بوو، به‌شدار فارس خاوه‌نی پێشانگه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه له مایسی پاره‌وه ئۆتۆمبێلی لێدراو به مه‌رجی نه‌بڕاوه و پێكدادانی وێرانكه‌ر و ته‌قینی ئێرباگ و شاسی هاورده ده‌كران، به‌وه ئۆتۆمبێلی خاوێن ده‌هاته كوردستان، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه ئه‌و ڕێیه‌یشیان بڕی و خه‌ڵكێكی زۆری له بازاڕ بێكار كردووه.
ئه‌و به"وشه" ده‌ڵێ "به‌هۆی هاتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌وه، هه‌ولێر بووبووه بۆرسه‌ی ئۆتۆمبێلی عێراق و لێره‌وه بۆ هه‌مووی ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام ئێسته به پێچه‌وانه‌وه، حكوومه‌تی عێراق ڕێی داوه و بازرگانی عه‌ره‌ب خۆیان هاورده‌ی ده‌كه‌ن، بۆ له‌مه‌ودوا ڕه‌نگه له‌وێوه ئۆتۆمبێلی لێدراوی ناونه‌گرتوو بهێنرێته كوردستان".
پێشا‌نگه‌كه‌ی به‌شدار كه چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی تێدا ماوه، ده‌ڵێ "له‌به‌ر بێ بازاڕی و ڕاگرتنی كاری ئێمه، دوای ماوه‌یه‌كی تر ناچارم كرێكاره‌كانم به‌ڕێ بكه‌م".
ئێسته پێشانگه‌كان پڕن له جۆره‌ها ئۆتۆمبێل به ڕه‌نگی جۆراوجۆر، ڕۆژانه ڕه‌نگ بێت له‌ناو كه‌سانی سه‌یركه‌ر كڕیارێكی ناوخۆ هه‌ڵبكه‌وێت، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو كه بازاڕی سست كردوون، ئه‌و بازرگانانه‌ی ناوه‌ڕاست و خواروویش كه پاره‌ی عێراقیان ده‌هێنایه كوردستان، ره‌وینه‌وه، بازاڕی وه‌ستای چاككه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلیشی كه‌م كرده‌وه كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا ئۆتۆمبێلی لێدراوی ناونه‌گرتوو، بازاڕی گه‌رم كردبوون.
وشه/ هه‌ولێر. چواس خالید