رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، به‌هۆى ئامێرێكى كۆنى سویسرى ده‌یان ساڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا سیخوڕییان له‌سه‌ر زۆربه‌ى وڵاتانى دنیا كردووه، چونكه زیاتر له 120 وڵات ئه‌م ئامێره‌یان كڕیوه و بۆ پێوه‌ندییه‌كانى خۆیان به‌كاریان هێناوه.
بوارى سیخوڕ‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌یان و سه‌دان چیرۆك و به‌سه‌رهاتى سه‌یروسه‌مه‌ره‌ى هه‌یه، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى رۆژگار ئه‌م چیرۆكانه ئاشكرا ده‌بن. یه‌كێك له‌و چیرۆكانه له‌لایه‌ن چه‌ند میدیایه‌كى رۆژئاواى بڵاو كراوه‌ته‌وه كه باس له ئامێرێك ده‌كات له‌لایه‌ن سویسرا دروست كراوه و دواتر گه‌وره‌ترین ئامراز بووه به ده‌ست ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا بۆ سیخوڕیكردن له‌سه‌ر وڵاتان.
زیاتر له 120 وڵات به‌هۆى ئامێره‌كه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سیخوڕییان له‌سه‌ر كراوه
ساڵ له دواى ساڵ، شێوازى به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجیا له بوارى سیخوڕ‌ى گه‌شه ده‌كات و ئامێرى نوێ به‌كار ده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌و ئامێره‌ى باسى لێوه ده‌كرێت له سه‌روبه‌ندى جه‌نگى دووه‌مى جیهانه‌وه دروست كراوه.
ماڵپه‌ڕى "
BBC"ى به‌ریتانى، ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌و ئامێره كۆنه ده‌كات و ده‌ڵێ، راپۆرته‌كان ئاشكرایان كردووه، هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا بۆ ده‌یان ساڵ به‌هۆى ئه‌و ئامێره‌وه سیخوڕیان به‌سه‌ر چه‌ندان حكوومه‌ت كردووه و كۆدى پێوه‌ندییه نهێنیه‌كانیان زانیوه ئه‌مه‌یش له میانه‌ى كۆمپانیایه‌كى كۆددانانى سویسڕى بووه.
كۆمپانیاى كریپتۆ ئه‌ى جى، ئامێرى دانانى كۆدى نهێنى به زۆرێك له وڵاتان داوه، له‌وانه به ئێران و هیند و پاكستانى داوه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان وڵاتى ئه‌مه‌ریكاى لاتینى، ئه‌مه‌یش هه‌لێك بووه بۆ هه‌واڵگرى وڵاتانى رۆژئاوا به تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ى زانیارى نهێنى له رۆژانى جه‌نگى سارد به‌ده‌ست بهێنن.
له راپۆرته‌كه هاتووه زیاتر له 120 وڵات ئه‌م ئامێره‌یان كڕێوه بۆ ئه‌وه‌ى نهێنى پێوه‌ندییه‌كانیان بپارێزن، كه‌چى له‌و كاته‌وه تا ده‌یه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م سه‌ده‌یه ئه‌ڵمانیاو ئه‌مه‌ریكا بۆ سیخوڕیكردن به‌سه‌ر وڵاتان به‌كاریان هێناوه.
كۆمه‌ڵێك میدیاى رۆژئاوا كاریان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه كردووه له‌وانه رۆژنامه‌ى "واشنتن پۆست"ـى ئه‌مه‌ریكى" كه‌ناڵى "زێد تى ئاى" ئه‌ڵمانى و كه‌ناڵى "ئێس ئار ئێفى" سویسرى، ئه‌و كه‌ناڵانه دووپاتیان كردووه‌ته‌وه هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا كه‌لوپه‌لى كۆمپانیا سویسڕییهكهیان بۆ سیخوڕ‌ى به‌كارهێناوه.
ئه‌و دهزگهیانهى راگه‌یاند سه‌یرى ئه‌رشیفى ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مه‌ریكایان كردووه، دۆسیه‌یه‌كى هه‌یه به ناوى "ئۆپراسیۆنى سه‌ده".له‌م دۆسیه‌یه ده‌ركه‌وتووه، له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو رێژه‌ى زانینى پێوه‌ندییه بیانهكان له‌لایه‌ن هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 40%ى له رێگه‌ى ئامێره‌كانى كریپتۆ بووه.
یه‌كێك له نموونه‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌م ئامێره هاوكارى ئه‌مه‌ریكاى كردووه له چاودێریكردنى به‌رپرسانى ئێران له ته‌نگژه‌ى بارمتهكردنى دیپلۆماتكارانى ئه‌مه‌ریكا له تاران له ساڵى 1979 ، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌و ئامێره هاوكارى به‌ریتانیاى كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانیارى له باره‌ى سوپاى ئه‌رجه‌نتین له جه‌نگى فۆكلاند.
له راپۆرته‌كه هاتووه رووسیا و چین هه‌رگیز متمانه‌یان به‌و ئامێره نه‌كردووه، بۆیه ره‌تیان كردووه‌ته‌وه به‌كارى بهێنن.
كۆمپانیاى كریپتۆى سوێدى كه دواتر دامه‌زراوه و له ساڵى 2018 وه پشكى كۆمپانیاكه‌ى كڕێوه، راى گه‌یاندووه هیچ پێوه‌ندییه‌كى به هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكاوه نییه، له ناوه‌ڕۆكى ئه‌و راپۆرتانهیش نیگه‌رانه.
حكوومه‌تى سویسرى ده‌ڵێ له مانگى تشرینى رابردوو به‌م دۆسیه‌یه‌ى زانیوه و دادوه‌رێكى داناوه بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه بكات.
كێ داهێنه‌رى ئامێره‌كه‌یه؟
بۆریس هاگلین كه داهێنه‌رێكى رووسیه، ئامێرێكى بۆ دانانى كۆدى نهێنى پێوه‌ندییه‌كان دروست كردووه و دواتر ئه‌و كاته‌ى نازییه‌كان له چله‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو نه‌رویجیان داگیركردووه له جه‌نگى دووه‌مى جیهان، بۆریس و هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رایان كردووه.
ئه‌وان له مه‌یدانى جه‌نگ ئامێره‌كه‌یان به شێوه بچووكه‌كه‌ى به 140 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى داوه.
ته‌نیا چین و رووسیا متمانه‌یان به ئامێره‌كه نه‌بووه
دواى كۆتایى جه‌نگ هاگلین ده‌چێته سویسڕا و په‌ره به ئامێره‌كه‌ى ده‌دا، له‌و كاته‌دا ئه‌مه‌ریكا له‌وه ده‌ترسێ چیتر نه‌توانێ سیخوڕ‌ى بهسهرحكوومهتهكانى تر بكات.
به‌ڵام ولیام فریدمان كه شاره‌زاییه‌كى ئه‌مه‌ریكى بووه له كردنه‌وه‌ى كۆده‌كان، هاگلینى رازى كردووه به‌وه‌ى ئامێره پێشكه‌وتووه‌كان نه‌فرۆشێت ته‌نیا به‌وانه نه‌بێت كه ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌دات.
ئامێره كۆنه‌كانیش ده‌فرۆشرێنه وڵاتان، ئه‌و ئامێرانه‌یش هاوكارى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له دۆزینه‌وه‌ى كۆده‌كان و ئاشكراكردنى پێوه‌ندییه نهێنییه‌كان.
له حهفتهكانى سه‌ده‌ى رابردوو، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئهمهریاك و ئه‌ڵمانیا كۆمپانیاى كریپتۆیان كڕێوه و به ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌سه‌ر قۆناغه‌كانى به‌رهه‌هێنان و پێشخستن و تهكنهلۆجییهكهى گرتووه.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى
یۆرۆنیوز كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر هه‌مان ئامێر بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌ڕووى ئابوورییه‌وه به به‌هاى سه‌تان ملیۆن دۆلار ئامێرى ئه‌و كۆمپانیایه به وڵاتان فرۆشراوه.