پارێزگای دهۆك به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رمایه‌ی ڕووی له‌ناوچه‌كه كردووه و پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مشه‌و پله‌كانی گه‌رما زیاتر نزم ببنه‌وه، سبه‌ی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنی كرده پشووی فه‌رمی.
تا ئێسته بڕیاری پشووه‌كه فه‌رمانبه‌رانی نه‌گرتووه‌ته‌وه
ئه‌مشه‌و چوارشه‌م 12ی شوبات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی دهۆك له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایان كرد، به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر له سنووری پارێزگای دهۆك و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما سبه‌ی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنووری پارێزگاكه پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
نه‌وزاد هلوری په‌یامنێری "وشه" له دهۆك پێی ڕاگه‌یاندین، سبه‌ی پشووه‌كه ته‌نیا ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ده‌روبه‌ری سنووری دهۆک ده‌گرێته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه تا ئێسته بڕیاری پشووه‌كه فه‌رمانبه‌رانی نه‌گرتووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كه‌شناسی وه‌ربگیرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوویش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی سه‌رمای ناوچه‌كانی كوردستان پشووی فه‌رمی ڕاگه‌یاند. كه‌شناسیی پێشبینی ده‌كات ئه‌مشه‌و پله‌كانی گه‌رما بگاته 11 پله ژێر سفری سیلیزی و ئه‌وه‌یش ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ده‌وامكردنی قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران دروست ده‌كات.